بەهۆی نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران لە نزیک یۆنان پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران لە نزیک یۆنان پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاند: کە دەیان پەنابەر لە ئاوەکانی ئەم وڵاتەدا خنکاون.

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاند، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی "کریت"ی یۆنان، 5 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون.

فەرەنسا ٢٤ بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ٤٠ کەس بێسەروشوێنن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٣٩ کەسی دیكە لەم ڕووداوەدا ڕزگاریان بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بە کەشتی و فڕۆکە لە دەریاکانی نزیک دوورگەی "گاودۆس" لە باشووری کریت دەستیپێکردووە.

پاسەوانی کەناراوەکان ڕایگەیاند، بەلەمەکە دوای ماوەیەکی کەم لە نیوەی شەو وەرگەڕاوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی کۆچبەری یۆنان ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕووبەڕووی زیادبوونی 25%ی هاتنی کۆچبەران بووەتەوە.

پێشتر چەندین ڕووداوی هاوشێوە لە یۆنان ڕوویانداوە و لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان مێردمنداڵ بوون لە باکوری دوورگەی سامۆس لەسەر ئەو ڕێگایەی کە قاچاخچیانی مرۆڤ بەکاری دەهێنن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top