دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە سوریا

دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە سوریا

 

لە درێژەی ئەو تاوانانەی کە سوپای پاسداران و ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ژێر ناوی بەرگری لە شوێنە پیرۆزەکان ئەنجامیاندا، بەڵگەنامە نوێیەکان دەریدەخەن کە نزیکەی ٧٥ هەزار زیندانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئەسەد لە ناوچەی حوسێنییەی دیمەشق کوژراون.

ئەم قوربانیانە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا لە قوڵایی ٢٠ مەتر ژێر ئاخ كراون و بەپێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم گۆڕە چینچینانە لە نزیکەی ١٥٠ شوێنی جیاوازی سوریا بڵاوبوونەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای پاسداران ڕاستەوخۆ هاوکاری ڕژێمی ئەسەد دەکەن بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایی و پاکتاوی بەرفراوان لە ناوچە جیاجیاکاندا.

لە کاتێکدا زۆرێک لە خێزانەکان بێ ئاگان لە چارەنووسی ئازیزانیان لە کاتی شەڕەکانی سوریادا، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیەکان و ڕوونکردنەوەی ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و شوێنی ناشتنی قوربانیان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top