سەرۆکی هەرێمی کوردستان : ئاڵای کوردستان هەموومان لەپێناو ئامانجێکی پیرۆزدا یەک دەخات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان  : ئاڵای کوردستان هەموومان لەپێناو ئامانجێکی پیرۆزدا یەک دەخات

لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: ئاڵا ناسنامە و شکۆی نیشتمانمان بەرجەستە دەکات و وێڕای جیاوازییەکان، هەموومان پێکەوە کۆدەکاتەوە و لەپێناو ئامانجێکی پیرۆزدا یەکمان دەخات.

سێشەممە 17ـی  کانوونی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵادا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا  گوتی: ڕۆژی ئاڵا لای کوردستانیان، بۆنەیەکی بەرز و پیرۆزە، تێیدا ڕێز لە هێمایەکی زیندوومان دەگرین کە ناسنامە و شکۆی نیشتمانمان بەرجەستە دەکات و وێڕای جیاوازییەکان، هەموومان پێکەوە کۆدەکاتەوە و لەپێناو ئامانجێکی پیرۆزدا یەکمان دەخات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: ئەم ئاڵایە کە بە ڕەنگە گەش و جوانەکانی و خۆری زیڕینی، پەیامی خەبات و ئاواتەکانی گەلی کوردستان بەهەموو پێکهاتەکانی هەڵدەگرێت، گوزارشت لە نیشتمان و شکۆداری و پێکەوەیی و هاوچارەنووسی و تەواوی کوردستانیان دەکات.

Top