هەماهەنگكردنی ڕەنگی خۆڵەمێشی
خۆڵەمێشی دەكەوێتە ناو لیستی ڕەنگە بێلایەنەكانەوە كە دەتوانێت ببێتە جێگرەوە بۆ ڕەش، كە بە پاشای ڕەنگەكان ناسراوە. ئەمەش ئاسانكارییەكی باشە بۆ هەماهەنگكردنی لەگەڵ جلوبەرگی جۆراوجۆردا، هەروەها یەكێكە لە ڕەنگە گونجاوەكان بۆ خانمان بۆ سەر كار یان شوێنی فەرمی.
مۆدە هەفتانە نێودەوڵەتییەكان ڕێچكە بۆ ئەو ڕەوتانە دادەنێن كە لە هەموو وەرزێكدا زاڵن، ئەوەی لەمساڵدا دیارە ئەوەیە كە هەندێك ڕەنگ زاڵن بەسەر دیمەنەكەدا، ڕەنگی بۆرگۆندی و خۆڵەمێشی لە سەرووی لیستەكەدان بۆ زۆرێك لە خانمان، هەرچەندە ڕەنگە بیرۆكەیەكی باش نەبێت بۆ زۆر كەس كە مەیلیان هەیە ڕەنگی بێلایەن لەگەڵ تۆنی گەشدا تێكەڵ بكەن، بەڵام خۆڵەمێشی لەگەڵ شینێكی تۆخ، پاڵنەرێك دەبێت بۆ تاقیكردنەوەی ستایلێكی نوێ و ڕەسەنتر كە لەگەڵ دیمەنی فەرمی ئۆفیسدا بگونجێت.
لەم وەرزەدا دوودڵ مەبە لە تێكەڵكردنی ڕەنگی خۆڵەمێشیی كاڵ یان تۆخ لەگەڵ ڕەنگی نەرمی مێینەیی وەك پەمەییدا.