پێگەى بەهێزى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى نێودەوڵەتی

پێگەى بەهێزى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى نێودەوڵەتی

گه‌لی كورد ، وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دێرین و مه‌زنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ دڕێژایی مێژووی خه‌بات وبه‌رخودانی ڕووبه‌ڕووی سه‌دان پیلانگێری و هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ بووه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و نه‌یار و دوژمنانه‌ی كه‌ خه‌ونی كۆتایی هێنانی به‌ كورد وكوردستان ده‌بینی خۆیان له‌ ناوچوون و پووكانه‌وه‌ ، به‌ڵام گه‌لی كورد و ڕێباز و ئامانجه‌كه‌ی هه‌ر ماوه‌یه‌ و رۆژ به‌رۆژیش به‌ره‌و لووتكه‌یه‌ و ناگه‌ڕێته‌ دواوه‌ .
به‌تایبه‌تی عێراق له‌ ماوه‌ی دوای رووخانی ڕژێمی به‌عس و نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی هه‌ڕس بكات ، به‌ڵكو كه‌وته‌ دژایه‌تیكردنی تاكه‌ قه‌واره‌ی فیدڕاڵی و دیموكراسی و ده‌ستووری كوردستان به‌ هه‌موو ئه‌و چه‌ك و ئامرازانه‌ی كه‌ له‌ به‌رده‌ستی دابوو ، پیلان ومه‌رامی سه‌ره‌كییشیان لێدان ولاوازكردن و نه‌هێشتی ئه‌م قه‌واره‌ و حكوومه‌ت و گه‌لی خاوه‌ ئیراده‌ و خۆراگری كوردستان بوو ،به‌ڵام له‌وه‌ش دا شكستیان خوارد و نه‌یانتوانی .
هه‌رێمی كوردستان كوردستان له‌ ماوه‌ی رابردوو و به‌ ئێستاشه‌وه‌ ، توانیوێتی سه‌ره‌ڕای گشت ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌كانی به‌رده‌می له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی هه‌نگاویی گرنگ و ستراتیژی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بهاوێژێت و وڵاتانی زڵهێزیش ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و پێش و به‌رفراوانتر كردووه‌ .
هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌یه‌ ، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییانه‌ هه‌زاران شه‌هیدی به‌خشیووه‌ و ڕووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین تاوانی نامرۆڤایه‌تی له‌ لایه‌ن دوژمنان و ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه‌ بووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیانه‌ له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو ، توانیوێتی له‌لایه‌ن شوناسی كورد وكوردستان به‌ هه‌موو جیهان بناسێنێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی بگه‌ێنێته‌ لووتكه‌
به‌تایبه‌تی كه‌ ، هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌ هۆی په‌یره‌وكردنی سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌كی ژیرانه‌ و مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كان و جه‌مسه‌ره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا ، بوونه‌ته‌ جێگه‌ی متمانه‌ ، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریش هه‌موو ئه‌و كۆڕبه‌ند و كۆنفرانس و كۆنگره‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له‌ ئاستی سه‌رۆك وڵاتان و هاوشێوه‌یه‌كی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كورستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كی ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ پێوسته‌ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانمان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌ین و گۆرانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌رفه‌تێكی گونجاو و باشه‌ بۆ گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌روه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ دا تا رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی تێیدا ببینێت و دۆزه‌كه‌ی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ و ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌ی ببات ، هه‌ڵبه‌ته‌ ته‌بایی نێوماڵی كوردستانیی و یه‌كده‌نگی و پێكه‌وه‌یی و بیروباوه‌ری كوردایه‌تی و نیشتیمانپه‌وه‌ری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ هه‌وڵی لێكترازانی نێوماڵی كورد ده‌ده‌ن ، دڵنییاییه‌ بۆ داهاتووییه‌كی پر هیوا و به‌ده‌ستێهێنانی گشت مافه‌ره‌واكانمان و ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌مان .
ده‌بێ دوژمنانی كوردستان ئه‌و راستییه‌ بزانن كه‌ ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ به‌ خوێن و خه‌بات و مێژوو به‌ده‌ستهاتوون ، ئه‌وانه‌ی له‌ رابردوو دژی كوردستان وه‌ستانه‌وه‌ و خۆیان له‌ دژایه‌تیكردنی كوردكوردستان بینیووه‌ته‌وه‌ ، بوون به‌ په‌ندی زه‌مانه‌ و پووكانه‌وه‌ و ئێستاكوردستان رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و پێشكه‌وتنه‌ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئاڵا و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و بوژانه‌وه‌ و لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌. جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا خواستى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان دووپات كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى بازرگانى و كه‌رتى تايبه‌ت و له‌و بوارنه‌دا كه‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت سوود له‌ ئه‌زموون و پسپۆڕيى ئيستۆنيا وه‌ربگرێت، وه‌ك بوارى ئايتى و حكوومه‌تى ئه‌له‌كترۆنى و بيناكردنى دامه‌زراوه‌كان.

Top