د.ئاگرین عەبدوڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بەشداری كۆنفرانسی فیدراسیۆنی ڕێگاوبانی نێودەوڵەتی دەكات

د.ئاگرین عەبدوڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بەشداری كۆنفرانسی فیدراسیۆنی ڕێگاوبانی نێودەوڵەتی دەكات

لە رۆژانی 10 – 13ی كانوونی دووەمی 2024 ، فیدراسیۆنی ڕیگاوبانی نێودەوڵەتی " IRF" كۆنفراسی ساڵانەی خۆی بۆ ڕیگاوبان لە شاری فلۆریدای ویلایەتی ئۆرلاندۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێكدەخات.
لەم كۆنفرانسەدا كە نوێنەری سەدان دەوڵەت و كۆمپانیا گەورەكانی كەرتی گشتی و تایبەت بە ڕێگاوبان ساڵانە بەشداری تێدا دەكەن، بۆ كۆنفرانسی ئەمساڵ د.ئاگرین عەبدوڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشەجێكردن بۆ كاروباری رێگەوبان لەچوارچێوەی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری ئەم كۆنفرانسە دەكات، بایەخی ئەم كۆنفرانسە لەوەدایە كە فیدراسیۆنی ڕێگاوبانی نێودەوڵەتی ڕێكخراوێكی قازانج نەویستە" Non-profit organization " لە ساڵی 1984 ـەوە هەتا ئێستا بە شێوەیەكی خۆبەخشانە لەسەرانسەری جیهان كاردەكات بۆ ڕێكخستنی ژێرخانی رێگاوبان بە لەبەرچاوگرتنی دیزاینی ستاندەر و ڕەچاوكردنی سەلامەتی بۆ هاوڵاتییان و پێكەوەگرێدانەوەی ناوچە جیاوازەكانی وڵات بە یەكترییەوە، هەتا ئێستا فیدراسیۆنی ڕێگاوبانی نێودەوڵەتی هاریكاری لەگەڵ هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتی (118) دەوڵەت كردووە.
بەشداری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم كۆنفرانسە گرنگە، دەرخەری بایەخی كارنامەی حكومەتە بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانێكی پتەوی ڕێگاوبانەكانی كوردستان بە ئاستی ستاندەری جیهانی بۆ سەلامەتی هاوڵاتییان و پێكەوە بەستنەوەی تەواوی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بەیەكتری و هەروەها بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بە وڵاتانی دەوربەرەوە.
لەم چوارچێوەیەدا بەرنامەی د.ئاگرین عەبدوڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بۆ كاروباری ڕێگەوبان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو ئاراستەیەیە كە هەم سوود لەو پێشكەوتنە تەكنەلۆژیایانەی ئێستا بۆ بونیادنانی ژێرخانی ڕێگەوبانەكانی كوردستان وەربگرین، هەمیش لینێكێكی پتەوی هاریكاری لەنێوان هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕێگەوبانی نێودەوڵەتی دروست بكات

Top