وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێ كرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی 12ی 2024، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێ كرا.
بۆریس پیستۆریه‌س، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تری باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
له ساڵی 2015ه‌وه هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشن له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.