لـــە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمانوسكی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لـــە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمانوسكی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

رۆژی یەکشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمانوسكی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، دووبارە پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری ڕابردووی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد، و دەستنیشانکردنی رۆژی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی و هیوای خواست کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەرئەنجامی ئەرێنی هەبێت و بە زوویی لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکبکەون. هەروەها باڵیۆزی ئەمەریکا سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاربووە لە کارەکانیدا، و دوایین سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بە گرنگ وەسفکرد کە بووە هۆی زیاتر لێک نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و باشتربوونیی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی عێراق.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی باڵیۆزی ئەمەریکای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کاری نوێیدا، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دا کە پێشەوەچوونی باشیی بەخۆیەوە بینیوە و هیوای بەردەوامیی و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی هەردوولای خواست.
باروودخی سیاسی و دوایین پێشهات و ئاڵنگاری و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدان و بەهێزبوونەوەی تیرۆر و رێکارەکان بۆ پاراستنی ئارامیی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە بە گشتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
جێگەی ئاماژەپێکردنە لەم دیدارەدا بەڕێز ستێڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێریش ئامادە بوو.

Top