به رهه مهێنانی نه وت و غاز له لیبیا گەیشته بەرزترین ئاستی له 11 ساڵی ڕابردوودا
دەزگای نەوتی نیشتمانی لیبیا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەرزترین بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت و گازی خاوی لە ماوەی 11 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد.
ڕێکخراوی نیشتمانی نەوتی لیبیا لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاوی لیبیا گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 380 هەزار بەرمیل و گازی سروشتی گەیشتووەتە 198 هەزار بەرمیل کە کۆی گشتی نەوتی خاوی لیبیا گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 578 هەزار بەرمیل.
بەم شێوەیە ڕیکۆردی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت و گازی لیبیا لە 11 ساڵی ڕابردوودا شکێنرا.
دوێنێ ڕێکخراوی نیشتمانی نەوتی لیبیا ئامانجی گەیشتن بە 2 ملیۆن بەرمیل نەوت و گاز لە ڕۆژێکدا تا سەرەتای ساڵی 2027 ڕاگەیاند.
لیبیا بە 50 ملیار بەرمیل، گەورەترین یەدەگی نەوتی خاوی سەلمێندراوی هەیە لە کیشوەری ئەفریقادا.
گوڵان: سەردار خەلیل