تارا مامیدۆڤا: بۆچی لەپێناو دەسەڵاتدا خۆشەویستی و دۆستایەتی و هەموو جوانییە مرۆییەكانمان بەفیڕۆ دەدەین؟
ئەز و تو نوێترین گۆرانیی خانمە هونەرمەندی كورد تارا مامیدۆڤایە كە دویۆیكە لەگەڵ هونەرمەند باجار وكە و بە ستایلێكی تازە تۆمار كراوە.
لەم بەرهەمە نوێیەی تارادا هەست بە كاریگەرییەكانی ئەو سەردەمەی لە فانسا ژیاوە و ژیانی لە ڕووسیا دەكەین. هەرچەندە فۆرمی گۆرانییەكە كاراكتەری ڕۆژئاوایی هەیە، بەڵام لێكدانەوە دەنگییەكانمان ڕەنگدانەوەی پێكهاتەی قوڕگی مۆسیقای كوردییە. گەرمی و دڵسۆزی ناو وشەكان ڕەنگدانەوەی زمانی كوردیی بەهێزی تارایە.
سەبارەت بەم گۆرانییە تارا دەڵێ: «ئێمە چین و كێین و بۆچی دەژین، بۆچی ئەم هەموو هەوڵە، بۆچی لەپێناو ئەو هەموو تەماح و تێرنەبوونەدا ئەوەندە پیس دەبین، بۆچی ئێمە پیسكردن و بەكارهێنانی یەكتر هەڵدەبژێرین لە كاتێكدا دەكرێت وەك مرۆڤ و پاك و خاوێنی بمێنینەوە؟».
سیرانۆ دی بێرجێراك قسەیەكی بەناوبانگی هەیە و دەڵێت: «تا ئەو كاتەی باڵا بەرزت وەكو بید نییە، ئایا هیچ زیانێكی هەیە ئەگەر گەڵاكانت نەگەنە هەورەكان؟» بەیتەكانی ئەم گۆرانییە ڕێك لە هەستێكی لەو جۆرەوە هاتوون.
لە درێژەی قسەكانیدا تارا دەڵێ: «هەموومان لەدایك بووین و گەورە بووین و كۆچی دوایی دەكەین، بۆچی دەست بە هەموو شتێكەوە دەگرین وەك ئەوەی بۆ هەمیشە بژین و، بۆچی ئەو شتانەی دەستمان پێوەگرتووە بۆ لەناوبردنی لە هەموو شوێنێكە؟ بۆچی لەپێناو دەسەڵاتدا خۆشەویستی و دۆستایەتی و هەموو جوانییە مرۆییەكانمان بەفیڕۆ دەدەین؟ ئەم پرسیارانە و ئەو ئازارەی بەهۆی ئەم پرسیارانەوە تووشی بووم، منی بردە سەر گەشتی ئەم گۆرانییە».
تارا سەبارەت بە چۆنیەتی درووستبوونی بیرۆكەی ئەم بەرهەمە نوێیە دەڵێ: «لە گفتوگۆیەكی دۆستانەدا لەگەڵ گرووپی باجار گفتوگۆمان كرد و هەستەكانمان بەیەكەوە باس كرد، هەندێك لە هونەرمەندان پێیان باشە تەنها ئەوە بڵێن كە هەندێكیان بنەمای هەم قسەكردن و هەم گوێگرتنیان گرتووەتەبەر، هەموو ئەندامانی گرووپی باجار و هاوڕێم ڤێدات یڵدرم هونەرمەندی زۆر تایبەتن، كە شایەنی نمایش و گوێگرتنن و لە دڵمدا جێگەیەكی زۆر تایبەتیان هەیە، ئەم كارەم لەگەڵ ئەواندا هاوبەش كرد، قسەمان لەسەر كرد، گوێمان لێ بوو، گۆرانیمان گوت و كارێكی هاوبەش سەری هەڵدا، هێز و هەوڵێكی باوەڕپێنەكراو لە پشت گۆرانییەكەوە هەیە، هاوڕێی هاوبەشمان، دەرهێنەر مەهمەت ئاكاروك، بە وێنەگرتنی ڤیدیۆی گۆرانییەكە هاودەنگیی ئێمەی هاوبەشی كرد، چەندین جار بەسەر هەموو وردەكارییەكی كارەكەدا چووینەوە و لە كۆتاییدا لە ئەنجامی هاودەنگییەكی بەكۆمەڵدا -ئەز و تو- هاتە ئاراوە ..هیوادارم بەدڵتان بێت».
سەبارەت بە باجار تارا دەڵێ: «ئێمە تیمێكین كە حەزمان لە بەكارهێنانی فۆرمەڕۆژئاواییەكانە لەگەڵ مۆد و ڕیتمەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ پێچان و پیسكردنی ئەم فۆرمانە، ئێمە تۆم وایتسمان خۆشدەوێت، سەرەڕای ئەوەش، ئۆنور چالیشكان كە بە ساكسۆفۆنی سۆپرانۆ یاوەریمان دەكرد، ڕەنگێكی جیاوازی بۆ لیریكی گۆرانییەكە زیاد كرد.
تارا مامێدۆڤا كێیە؟
مامێدۆڤا؛ بە ڕەچەڵەك خەڵكی وان و دۆغوبایەزیتە، ئەو هونەرمەندە تەمەنی منداڵیی لە قیرغیزستان و ڕووسیا بەسەر بردووە، لە فەرەنسا درێژەی بە خوێندنی مۆسیقای داوە، هەرچەندە لەگەڵ ئەو مۆسیقاژەنە سەرشەقامانەی كە لەوێ ناسیویەتی، ڕووی لە جاز كردووە، بەڵام یەكەم ئەلبوومی «ئەكس»ی بڵاو كردەوە، كە زۆربەیان لە ئاوازەكانی خۆی پێك هاتبوو، بە تێكەڵكردنی تۆنەكانی مۆسیقای ڕۆمانسیی ڕووسی لەگەڵ كوردیی ڕەسەنی خۆی.
ئەو هونەرمەندە كە بە شێوازە جیاوازەكەی دەنگی خۆی لە پیشەسازیی مۆسیقادا بیستووە، چەندین كۆنسێرتی سەركەوتووی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات، تارا مامێدۆڤا مۆسیقاژەنێكە كە خۆی وەك ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ سەلماندووە، هونەرمەندی دەوڵەتی ڕووسیا و یونسكۆ «زارا مگۆیان» لە نێو ئەو كەسانەدایە كە گۆرانییەكانی ئەو گۆرانیبێژەیان گوتووە، كە لەگەڵ ئاوازدانەر و ئاوازدانەری بەناوبانگ یاسمین لیڤی، ئاوازی هاوبەشیان ئامادە كردووە، ئەو هونەرمەندە كە كۆی گشتیی پێنج ئەلبوومی هەیە و چەندین تاكە گۆرانیی بە ناوەكانی «Live Studio Session Istanbul»، «Giran»، «Zîv» و Live Performance 2023، لە ساڵی 2023 بە نمایشە ڕاستەوخۆكانی و كۆنسێرتەكانی ناوبانگی دەركرد، هونەرمەند بە هێزی پاشخانی كلتووری فرە چینەكەی بەردەوامە لە دروستكردنی مۆسیقای گشتگیر.
باجار كێیە؟
نوێنەرایەتیی ڕۆحی هاوبەشی ئەو تیپە دەكات كە سەركەوتنی پیشەیی لە بوارەكانی خۆیاندا بەدەست هێناوە.
باجار بە كۆكردنەوەی نەریتی مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەخشە فۆلكلۆر-ڕۆكەكان، هێمای تێكەڵاوییە، كە دەرئەنجامی سرووشتی بەریەككەوتنەكانە لە ژیانی شارە گەورەكاندا. جگە لە تێكستی كوردی، بە بەرهەمی توركی جەخت لەسەر لایەنی فرەیی كلتووری پڕۆژەكە دەكاتەوە، كە دەرئەنجامێكی سرووشتۆی كلتوری ژیانی هاوبەشن لە توركیادا. وتەی «ئاوی فورات تێكەڵ بە مەڕمەڕە» سەرچاوەی پاڵنەرە مۆسیقییەكانی باجارە.
تیپی فۆلكلۆر ڕۆكی ناڕەزایەتی كوردی/توركی باجار كە پێك هاتووە لە ڤێدات یڵدرم بە گۆرانی، جانسون كوچوكتورك بە گیتاری كارەبایی، ئیتێم ساران بە تەپڵ و ڕوبار كەسران دیندار بە كیبۆرد، ماوەی ١٥ ساڵە لە گەشتە میوزیكییەكانی خۆی بەردەوامە.