کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە پایتەختی لیتوانیا
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگر بەسەر باڵەخانەیەک لە شاری ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
وتەبێژی سەنتەری نیشتمانیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی دەوڵەتی لیتوانیا گوتی: ئەم فڕۆکەیە کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی سوئیفتەوە بەڕێوەدەبرێت سەربە كۆمپانیا DHL ، لە لایپزیگی ئەڵمانیاوە هەڵفڕیوە بەرەو شاری ڤیلنیوس و خۆی کێشاوە بە باڵاخانەیەکدا و هەموو ئەوانەی لە باڵاخانەکەدا بوون ڕزگاریان بوو.
فڕۆکەکە نزیکەی کاتژمێر 5:30 بەکاتی ناوخۆ، خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڤیلنیوس.
دوابەدوای ئەم پێکدادانەش ئاگر لەو بینایە کەوتەوە کە ڕووداوەکەی لێ ڕوویداوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەم ڕووداوەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی فڕۆکەکە لە ڕووداوەکە ڕزگاری بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل