مێژووی مرۆڤایەتی لە دیوارێكدایە

مێژووی مرۆڤایەتی لە دیوارێكدایە

لێرەدا كۆنترین كەرەستە و زانیاری و هەر كەلوپەلێكی كۆن دانراون، كە بە سەرچاوەی نهێنیی مێژوو دادەنرێت، دەگوترێت كە مێــژووی مــرۆڤــایەتی لێرە دانراوە، زیاتر لە ٨٤ هەزار دەستنووسی نهێنیی مێژووی مـــرۆڤایەتی كــە تەمەنیان زیاترە لە هــەزار ساڵ، لـــە تبت لە پشت دیوارێكی زەبەلاحەوە دۆزرایەوە، كە درێژییەكەی ٦٠ مەتر و بەرزییەكەی ١٠ مەترە، بەڵام چارەنووسی ئەم دەستنووسانە وەك ئەوەی لە كتێبخانەی ڤاتیكاندا هەیە وایە، هەر شتێك كە نایانەوێت خەڵك بزانن یان بیدۆزنەوە، دەڵێن ئەفسانەیە. ئەمەش رامان دەكێشێت بۆ ئەو پرسیارەی كە بڵێین: ئایا پێشینەكان ئاگاداری ساختەكردنی مێژوو بوون بۆیە پلانەكانیان لە شوێنی نهێنیدا پاراستووە؟.

 

Top