لافاوێکی وێرانکەر لە دوورگەی سیسیلیای ئیتاڵیا و باشووری ئیسپانیا ڕوویدا

لافاوێکی وێرانکەر لە دوورگەی سیسیلیای ئیتاڵیا و باشووری ئیسپانیا ڕوویدا

 

لافاو لە دوورگەی سیسیلیا لە باشووری ئیتاڵیا و هەروەها باشووری ئیسپانیا زیانێکی زۆری بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە گەیاندووە.

ئەو بارانە بەخوڕەی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەردەوام بوو، بووە هۆی ئەوەی لافاوەکە بەشێک لە ئۆتۆمبێلی دانیشتووانەکە بباتە ناو دەریاوە، هاوکات بەشێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونیش بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

جگە لەوەش بارانبارینی بەخوڕی شاری مالاگا بووە هۆی داخستنی قوتابخانە و زانکۆکانی ئەم ناوچەیە لە باشووری ئیسپانیا، هەروەها چالاکی نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکانیش سنووردار بوو، پێویستە ئەوە بگوترێ کە زیاتر لە سێ هەزار دانیشتوو ناچاربوون  شوێنی نیشتەجێبوونیان بەجێبهێڵن و لە ناوهۆڵە وەرزشییە گەورەکاندا بۆ ماوەیەكی كاتی جێگیرببن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top