داڕمانی كانگایەك لە پارێزگای گۆڵستان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
له ئەنجامی داڕمانی كانێک له شاری ئازادشەهر له پارێزگای گوڵستان له ئێران کەسێک گیانی له دەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کرێکارانی ئێران، قاسم غەریب ئابادی، بەرپرسی مانگی سووری گوڵستان، زانیاری لەسەر ئەم ڕووداوە داوە.
غەریب ئابادی گوتی: بە هۆی داڕمانی کانگای کەلات لە ئازادشەهر کرێکارێک گیانی لەدەست دا و دوو کرێکاریش بریندار بوون.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕایگەیاند، کە بارودۆخی بریندارەکان جێگیرە، لێکۆڵینەوە لە بارەی زەوی لەرزین دەستی پێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل