عــــەبـــدولـــقـــادر حـــاجـــی ئـــەكــــرەم، سەرۆكی شارەوانیی قەزای سیدەكان: پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنوورەكەمان بەردەوامن
لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست بە چاككردن و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی چوار گەڕەكی قەزای سیدەكان كراوە.
"كاروانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنوورەكەمان بەردەوامیان هەیە، یەكێك لە پرۆژەكان دەست كراوە بە قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی چوار گەڕەكی سەنتەری قەزاكەمان و پڕۆژەكەش بەردەوامی هەیە."
ئاشكراشی دەكات: "گوژمەی چاككردن و قیڕتاوكردنی ئەم گەڕەكانە، زیاتر لە یەك ملیار دینارە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت."