سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوریای لە ئەستۆ گرت

سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوریای لە ئەستۆ گرت

  

سوپای ئیسرائیل کە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بۆ سەر سوریای لە ئەستۆ گرت، بانگەشەی ئەوەی کرد کە "ناوەندی هەواڵگری حزبوڵڵا"ی کردۆتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی قەسیر لە پارێزگای حەمس لە ناوەڕاستی سوریا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوێکدا سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشە ئاسمانییەکەی پاشنیوەڕۆی ٥ی ئەم مانگە لە ناوچەی قەسیر لە ئەستۆ گرت.

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لەم هێرشەدا کە لەلایەن هێزی ئاسمانییەوە ئەنجامدراوە، "کۆگاکانی چەکی حزبوڵڵا " کراونەتە ئامانج.

ڕۆژێک پێش ئەم هێرشە، سوپای ئیسرائیل چەند خاڵێکی لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆردومان کرد.

سوپای ئیسرائیل کە هەروەها بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە، ئیدیعای کردووە کە "ناوەندی هەواڵگری حزبوڵڵا "ی کردووەتە ئامانج.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریاوە لە ساڵی 2011ەوە، ئیسرائیل ناوبەناو هێرش دەکاتە سەر گروپ و خاڵە سەربازییەکانی سەر بە سوپای سوریا لەو وڵاتە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top