بەهۆی تەقینەوەی گڕکان لە ئەندەنوسیا؛ 10 کەس گیانیان لەدەستدا
دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ڕایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی گڕکانێکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵە ناوخۆیەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەم، دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو گڕکانەکە تەقیوەتەوە و کاریگەری لەسەر گوندەکانی دەوروبەری هەبووە.
بە وتەی ئەو بەرپرسانە، هۆشداری لەو ناوچانە دەرکراوە کە بەهۆی گڕکانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و پێش شەوی ڕابردوو چەند گوندێک چۆڵکراون.
دەسەڵاتدارانی خۆجێی ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە گەیشتووەتە ١٠ کەس.
ئەو وێنانەی کە میدیا ناوخۆیەكان بڵاو کراونەتەوە دەریدەخەن کە گوندەکانی نزیک ئەم شاخە گڕکانە بە خۆڵەمێشی ئەستوور داپۆشراون و هەندێک ناوچەیش سووتاوە.
دەسەڵاتدارانی ناوخۆ ڕایانگەیاندووە ، پێنج گوند چۆڵکراون و هەزاران دانیشتووی ئەو گوندانە زیانیان بەرکەوتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل