سهرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی ئهمهريكا لە عێراق كرد

ئێوارەی ئهمڕۆ سێشهممه، 29ی 10ی 2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵوێزی ئهمهريكا له عێراق كرد.
بابەتی سەرەکيی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی.
باڵوێزی ئەمەریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کەشێکی ئاسایی و ئاشتیيانە بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشدارییش بەرز بوو.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوە تاووتوێ کرا.