گەورەترین باڵندە

گەورەترین  باڵندە

شێوە و قەبارەی باڵندەكان هەر یەكێك جیاوازە لەوەی دیكە، بەڵام ئەمەیان جیاوازە و قەبارەی دوو هێندەی باڵندەیەكی ئاساییە، ئەو باڵندەیە ناوی «ئالباتروس»ـە گەورەترین باڵندەیە و دەتوانێ هەڵفڕێ و چەندین ساڵ بە ئاسوانەوە بمێنێتەوە بێ ئەوەی لەسەر زەوی بنیشتەوە، ئەم باڵندەیە شەش ساڵی یەكەمی ژیانی بە سەر زەریادا دەفڕێت و ژیان بەڕێدەكات، دواتر بۆ جووتبوون دەگەڕێتەوە بۆ وشكانی. ئەلباتروس، دەتوانێ لە سەفەرێكدا زیاتر لە 10 هەزار مایل، واتە؛ 16000 كیلۆمەتر ببڕێ و لە ماوەی 46 ڕۆژ دا سووڕێك بە دەوری زەویدا بفڕێ.

 

 

Top