سپاردنی کابینەی دەیەم به مەسرور بارزانیی: کۆبەرهەمی ناوەخۆو سیستەمی کارخانەسازی گەشەپێدراو؛ بەرەو نیمچە سەربەخۆیی ئابووری..

سپاردنی کابینەی دەیەم به مەسرور بارزانیی:  کۆبەرهەمی ناوەخۆو سیستەمی کارخانەسازی گەشەپێدراو؛ بەرەو نیمچە سەربەخۆیی ئابووری..

کارنامەی کابینەی {9}:-

دەسپێکی ڕاگەیاندنی کابینەی {9} 2019\10/7 لە پەرلەمانی کوردستان کارنامەکەی لە لایەن ڕێزدار مەسرور بارزانیی سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراو خوێندرایەوە.. ناوەڕۆکی گشتگیری کارنامەکەی چڕوپڕترین پاکێجی فرەلایەنی لە ڕووی ئابووری سیاسی و پڕۆژەگەلێکی خزمەتگوزاری بۆ داهاتوو وەک بەجێگەیاندنی ئەرکی لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی گرتبووە خۆی..

دەرچوواندنی یاسای چاکسازی:

هەر ساڵی 2019 پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە (2) یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی و پلەباڵاکان دەرکرد..
ساڵی 2020 جێبەجێکردنی لە لایەن حکومەتی کوردستان ڕێکخستنەوەیەکی دادپەروەرانەو گێڕانەوەی داهاتەکەی بۆ خەزێنەی حکومەت.. کە هەنگاوێکی جدیی و جەسوورانەی سەرۆک مەسرور بارزانیی بۆ هەڵسانەوەیەکی بڕوابەخۆبووی ڕاماڵینی پاشماوەی قەیرانە دروستکراوەکان و شکاندنی ڕێچکەی نوێی پڕۆسەی بونیاتنانەوەی گشتگیری کوردستان لە کابینەی {9} یەمیندا لە ژێر دروشمی ڕاستەقینە کرداری
{لە هەڕەشە بۆ دەرفەت} سەرۆک مەسرور بارزانی بەپێی مادەو بڕگەکانی ناوەڕۆکی ئەو یاسایە توانی گۆڕانکاری ورد لە خاڵە سنوورییەکان بکات و لە دەرەنجامی چاکسازیکردنی وردو دەقیق توانرا داهاتێکی بەرچاو کە پێشتر بەفیڕۆ دەڕۆیشت بگەڕێندرێتەوە خەزێنەی حکومەت..

هەڵمەتی سزادانی گەندەڵکاران:

سزادانی بەشێکی سەرەکی گەندەڵکاران لە سەر ڕاسپاردەی دەستەی دەستپاکی هەرێم و لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە.. تێوەگلانی نابەرپرسانی حزبی، و حکومی، و سەربازی، بەسوود وەرگرتن لە پلەی وەزیفیان؛ سەرەنجامی ئەو پلانە جێبەجێکراوەی کڕۆکی یاسای چاکسازی داهاتێکی زۆری موڵکو ماڵی گشتی له دەستی ڕەشی گەندەڵکاران دەرهێناو گەڕێندرایەوە خەزێنەی حکومەتی هەرێم..

چاکسازی لە سێکتەری نەوت:

پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی نەوت لە گەڵ کۆمپانیاکانی ئەو بوارەو گێڕانەوەی داهاتەکەی بۆ خەزێنەی حکومەت و خەرجکردنی لە خزمەتی مووچەخۆراندا بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ بەردەوامی هەبوو..

چاکسازیکردن لە داهاتی دام و دەزگاکان:

جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی پڕۆژە یاسای چاکسازیکردن لە کۆی داهاتی دام و دەزگاکانی ناوخۆ سوودگەلێکی فرەلایەنی هەبوو لە ڕووی داڕشتنەوەی بنچینەیەکی تازەی پایەکانی ئابووری و پشت بەخۆبەستنی هەرێم و هاوتاکردنی داهات و خەرجی.. بۆ تێپەڕاندنی کاریگەری پاشماوەی قەیرانەکانی هەرێم..

نەیارانی یاسای چاکسازی:

هەرچەندە جێبەجێکردنی کڕۆکی مادەو بڕگەکانی یاسای چاکسازی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی کوردستان کارگەلێکی سەخت و دژوراربوو.. سەرباری ئەوەش نەیارانی کوردستان ترسیان لێ نیشت و کەوتنەوە گەلەکۆمەی پیلانگێڕان و بەردەوامیدان بە سیاسەتی برسیکردنی گەلی کوردستان؟!

جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی؛ فریاڕەسی بەهێزبوونەوەی هەرێم..

خۆڕاگری بەرانبەر توندکردنی گەمارۆی دارایی عێڕاق و پووچەڵکردنەوەی ئامانجی دەستوەردانی ڕاستەوخۆی ئێران و هەیمەنەکردنی بەسەر کۆی شوێنگەی بڕیاردانی دەوڵەتی عێڕاق؛ بەگوێڕایەڵی خودی حزبە شیعەمەزهەبەکان و گوێ لەمستی چەند لایەنێکی سیاسی کوردی لە ژێر ناوی موعاڕەزە کە لە بنەڕەتەوە سەربەخۆنین؟! تەنها بۆ دژایەتی پارتی و حکومەتی هەرێم بەفەرمانی دەوڵەتێکی هەرێمی دروستکراون؟ ئەو لایەنە کوردیانە لە ناو پەرلەمانی هەرێم و حکومەت و پەرلەمانی بەغداش سەرقاڵی زیندووکردنەوەی پاشماوەی قەیرانەکانی سەر هەرێمبوون لە ڕێگەی ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەری حزبەکانیان.. زۆر لە پەرلەمانتارە شۆڤینیەکانی عەرەبی سوننی و شیعە مەزهەبی پاوانخواز دژایەتی هەرێم و میللەتی خۆیان دەکرد؟! لە ڕاستیدا ڕۆڵێکی ناجوامێرانەیان گێڕا بەهاندانی سەرانی حەشدی شەعبی و نەیارانی گەلی کوردستان..؟

ئەدای نوێباوی حوکمڕانی سەرۆکی کابینە {9}

لە بەرانبەر پیلانی دوژمنکارانەی نەیارانی کیانی سیاسی کوردستان ئەدای نوێباوی سەرۆک مەسرور بارزانیی لە حوکمڕانیدا بە زمانی چەکی یاسایی و ڕیفۆڕمی هەمەلایەنەی گشتگیر لە هەموو ئاست و بوارەکاندا دەستیپێکرد.. نموونەی باڵاش سیستەمی زەبەلاحی کارخانەسازی کوردستانە کە لە سەر بناغەی زانستی پیشەسازی 994 کارگەی هەمەجۆر دامەزراوە؛ پڕۆژەگەلێکی ستراتیژی و هەزاران پڕۆژەی جۆراوجۆرو بەردەوامی خزمەتگوزاری و گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان بەتایبەتیش لە هەولێری پایتەخت و دهۆکی دەلال بەرهەمدانەوەی تایبەتمەندی فیکری سەرۆک مەسرور بارزانیی بەپێی ڕێڕەوی دوور مەودای زەمەنی زێڕینی کابینەی {9} وەڵامگەلێکی ئەوتۆی بەژدارانی پیلانگێڕی نەیارانی کوردستانی دایەوە.. سەرەنجام ڕووبەڕووی شکستگەلێک کرانەوەو لەبارچوونی پیلانەکانیشیان هێندەیتر نائومێدی کردن...!

ڕۆڵی کابینەی {9} لە دروستکردنەوەی متمانەو گەشبینی:

پڕۆسەی چاکسازیکردن بەگشتی هیواو ئومێدی بۆ خەڵکی خۆنەچەمێنی کوردستان گێڕایەوە.. سەرەنجامیش چنینەوەی سەرکەوتنی بەردەوام متمانەو گەشبینی دروستکردەوە..!
لە پاڵ ئەو دەستپکە ئومێد بەخشەی سەرۆکی کابینەی {9} کارگەلێکی چڕوپڕی بۆ دەکرد کابینەکەی لە کۆی وەزارەتەکان و دەستەکاندا لە پشتبەستن تەنها بەمووچەوە؛ توانی بیرکردنەوەی دیدگای گشتی خەڵک بە هەردوو ڕەگەزەوە لە حازرەکی بەکاربەرەوە بگۆڕێت بۆ خستنەگەڕی وزەی تاکی کۆمەڵگەو پشتیوانی مادی گەنجانی پیشەکار لە ڕێگەی پڕۆژەی بچووکەوە بۆ بەرهەمهێنانی خود؛ واتە ڕێڕەوی حکومەتەکەی خستە سەر پێگەیەکی تۆکمەی کارگەلی ستراتیژی دوور مەودای هەمەلایەنەوە..؛ کە حاڵی حازر ئەمڕۆ بەرهەمگەلێکی دەبینین...! لە ئایندەی نزیک و دووریش ئامانجی کۆی پڕۆژە ستراتیژییەکان لە چوارچێوەی سیستەمی کارخانەسازی ناوخۆی کوردستان پشتبەبەستنی هەرێم بە توانستگەلی مرۆیی و کۆبەرهەمی ناوخۆیی واڵاکردنی دەرگای هەزاران هەلیکاری ڕاستەقینە؛ لە ئامانجە گەورەکەی نزیکتر دەبێتەوە.. کە تەواوکردنی پڕۆژە گەورەکان دوای پێنج ساڵ خزمەتکردن سەرەنجام ئەمڕۆ لە سەر ئاستی هەموو بوارەکاندا هەرێم بووەتە خاوەنی بنچینەی ئابوورییەکی بەردەوام گەشەسەندووی کۆنتڕۆڵکراو..

نموونەی پڕۆژە ستراتیژییەکان:

کۆمەڵێک نموونەی زیندووی پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمین کە بەرهەمدانەوەی تایبەتمەندی ئەدای نوێی حوکمڕانی سەرۆک مەسرور بارزانییە سەرکەوتووانە بەئەنجامگەلێکی ئەرێنی گەیشتوون.. لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووی کابینەکەی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا تەواوکراون..!
لەوانە:
{1} ڕێگەوبان:

(ٲ) تەواوکردنی ڕێگەی نوێی هەولێر دهۆک؛
(ب) شەقامی 150 مەتری هەولێر..
(ج) پردی زێی گەورە.
(د) تونێلی پیرمام، پردی.
(ھ) پردی دەربەندی ڕانییە.

(2) ئاسایشی ئاو:

(ٲ) پڕۆژەی گلدانەوەی ئاو
(ب) دروستکردنی 9 بەنداو
(ج) دروستکردنی 8 پۆند، بەردەوامیشیان هەیە..
(د) چارەسەری ڕیشەیی کەمئاوی هەولێر لە ڕێگەی کۆمپانیای هێمن گرووپەوە لە جێبەجێکردندایە..

(3) ئاسایشی خۆراک:

(ٲ) دروستکردنی 4 سایلۆی پێشکەوتوو
(ب) دروستکردنی 994 کارگەی تازە
(ج) دروستکردنی 30000 خانووی پلاستیکی
(د) دروستکردنی 101 کۆگای ساردکەرەوە

(4) سیستمی دیجیتاڵی بانکی

(ٲ) پڕۆژەی پێشکەوتووی هەژماری من
(ب) کارتی بانکی

(5) بونیادنان لە بواری پەروەردە

(ٱ) 152 قوتابخانە دروستکراون،
(ب) 2 زانکۆی نوێ دروستکراون،
(ج) 42 قوتابخانەی دیکە بەم نزیکانە تەواو دەکرێن..
(د) 629 ژووری خوێندن زیاد کراون،
(ھ) 1670 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە،
(و) 43 قوتابخانەی دیکە لە بواری جێبەجێکردندان..

(6) گەشەپێدانی بیناسازی بواری تەندروستی

(ٲ) دروستکردنی 5 نەخۆشخانەو سەنتەری پزیشکی

(7) پڕۆژەی گەشت و گوزەر

(ٲ) لە بواری گەشتیاریدا کابینەی نۆیەم 35 پڕۆژەی جۆراوجۆری تەواو کردووە

(😎 وەربەرهێنان

(ٲ) 185 پڕۆژەی جێبەجێکراو

چەندەها پڕۆژەیتر لە سێکتەرە جیاوازەکاندا لە قۆناغەکانی پڕۆسەی جێبەجێکردندان... هەرێمی کوردستان پێویستی بە ڕوئیای جیاوازی سەرۆک مەسرور بارزانیی هەیە بۆ سەرۆکایەتی کابینەی دەیەمیش.. بۆ ئەوەی پڕۆژە ستراتیژییەکان لە کۆی سێکتەرەکاندا بەردەوامبن و هەرێم بەرەو تەواوکاریی قۆناغی زێڕینی ئابووری گەسەندوو دوا هەنگاو بنێت و بگاتە کەناری ئارام و پێکانی ئامانجی گەورەی خۆبژێوی گشتگیرو خود بژێوی تاک لە هەموو بوارەکانی بەرهەمهێنان و گەشانەوەی ژیاندا.. تا دەگاتە ئەوەی بەرهەمگەلێکی زیادەی ناوخۆیی هەناردەی دەرەوەش بکات..

نموونەیەکی بچووک لە بواری کشت و کاڵ وەک گۆڕاکارییەکی ئەرێنی دوای پڕکردنەوەی کۆی پێداویستییەکانی ناوەخۆ، هەرێمی لە سەرەنجامێک نزیک کردووەتەوە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی هاوردەی دەرەکی.. و تەنانەت پێچەوانەوەکردنەوەی ڕێژەی فراوانی هاوردەکاری دەرەکی بۆ ناوەخۆو هەناردەکاری بەرهەمی ناوەخۆیی بۆ دەرەوە.. ئاشکرایە لە پێنج ساڵی ڕابردووی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا شۆڕشێکی سەرتاسەری تایبەت بە کشت و کاڵ دەستیپێکردو پشتیوانی سەرۆکی کابینەی نۆیەم کە ڕاستەوخۆو بەشێوەیەکی مەیدانی ئاگاداری پەرەسەندنە خێراکانی ئەو بوارەبوو.. تەنانەت دەریچەی بەبازاڕکردنی بۆ بەرهەمگەلێکی زیادەی جووتیارانی شارەکانی کوردستان کردەوەو هەناردەی دەرەوەی هەرێم کران...

لە چوارچێوەی پڕۆژەی زەبەلاحی کارخانەسازی هەرێمیشدا لەوانە کارگەی داس کە گەنمی خۆماڵی بەکاردێنێ بۆ بەرهەمهێنانی ئارد وەک خۆراکێکی بنەڕەتی و دەیان کارگەی جۆراوجۆریتر لە بوارە جیاوازەکانی بەرهەمهێنانی مادە خۆراکییەکان نموونەگەلێکی زیندووی بەرهەمدارن..
کە بەشێکی بەرفراوانی پێداویستی کۆی دانیشتوانی شارەکانی هەرێم پڕدەکەنەوە..

سەرنج: داتاو زانیارییەکان لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگیراون.

Top