داواکاری چوار وڵاتی ئەوروپی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی ئاشتیپارێز

داواکاری چوار وڵاتی ئەوروپی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی ئاشتیپارێز

  

دوێنێ دووشەممە 14ی تشرینی یەکەم، ئیتاڵیا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕایانگەیاند: کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان کە بە یونیفیل ناسراوە، دژی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە و دەبێت دەستبەجێ ڕابگیرێت.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، چوار وڵاتەکە بە ئاماژەدان بە "ڕۆڵی جەوهەری و سەقامگیرکەر"ی یونیفیل لە باشووری لوبنان، جەختیان لەوە کردەوە کە ئیسرائیل و لایەنەکانی دیکە دەبێت ئاسایشی هێزەکانی ئاشتیپارێز بە شێوەیەکی هەمیشەیی زامن بکەن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە یونیفیل کە سەدان سەربازی ئەوروپی لەخۆدەگرێت، دەڵێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هێرشی کراوەتە سەر.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top