گەمارۆکانی حکومەتی بەریتانیا بەسەر چەند فەرماندەیەکی سەربازیی ئێران

گەمارۆکانی حکومەتی بەریتانیا بەسەر چەند فەرماندەیەکی سەربازیی ئێران

 

بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە 14ی تشرینی یەکەم   سزای بەسەر بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئێراندا سەپاند .

ئەم سزایانە دوای هێرشی مووشەکیی دەوڵەتی ئێران لە یەکی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل سەپێندراون.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە ئێران هۆشدارییە دووبارەبووەکانی پشتگوێ خستووە کە دەڵێن "کردەوە مەترسیدارەکانی، هەروەها کردەوەی بریکارەکانی، دەبێتە هۆی پەرەپێدانی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم سزایانە بریتین لە قەدەغەکردنی گەشت و بەستنی سەروەت و سامانی کەسانی وەک عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران و حەمید واحدی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top