د. باخان ئازاد كاندیدی ژمارە ٣ـی بازنەی سلێمانی:   كار دەكەین بۆ جوڵاندنی دۆسێكانی گەندەڵی لەسەر كەرتی تەندروستیی سلێمانی و دادگاییكردنی گەندەڵكاران

د. باخان ئازاد كاندیدی ژمارە ٣ـی بازنەی سلێمانی:     كار دەكەین بۆ جوڵاندنی دۆسێكانی گەندەڵی لەسەر كەرتی تەندروستیی سلێمانی و دادگاییكردنی گەندەڵكاران

 

 

د. باخان ئازاد كاندیدی ژمارە ٣ـی بازنەی سلێمانی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەم دیدارەدا باس لە كارنامە و بەرنامەكانی بۆ خوێنەرانی گۆڤاری گوڵان دەكات.

 

گوڵان: كۆمەڵایەتی

 

«كار و چالاكییەكانمان بۆ پەرلەمانی كوردستان بریتی دەبێت لە چڕكردنەوەی هەوڵەكانمان لە بواری تەندروستی بە شێوەیەكی گشتی، بە هەموو توانایەكمان كار دەكەین لە بواری تەندروستیدا بۆ چاكسازی لە كەرتی تەندروستی و نەهێشتنی گەندەڵی لە سێكتەری حكومی و جیاكاری لە نێوانی كەرتی تایبەت و كەرتی حكومیدا، هەروەها باشتر كردنی كەرتی حكومی بەمەبەستی خزمەتكردنی خەڵكی هەژار، لەو ڕوانگەیەوە هەوڵ دەدەین بۆ پێشكەوتنی ئەم كەرتە ژیارییە. هاوكات كار دەكەین بۆ ئەوەی ڕۆشنبیریی تەندروستیی گشتی باشتر لە نێو چین و توێژەكاندا بڵاو بكرێتەوە و چاو بە تەواوی سیستمی تەندروستیدا بخشێندرێتەوە، بە شێوازێك خزمەتگوزاریی چاكتر و خێراتر پێشكەش بە هاووڵاتییان بكرێت، زیاتر چڕكردنی كۆنتڕۆڵی چاودێریی بازرگانیی دەرمان و كەرەستە پزیشكییەكان، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، كار بۆ دەركردنی یاسایەكی هاوچەرخی تایبەت بە بیمەی تەندروستی دەكات، ئەویش لە پێناو باشتركردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت، ئێمە كار دەكەین لە پێناو ئاسایشی دەرمان، كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان و ڕێگرتن لە هەر بازرگانیكردنێكی نایاسایی لەو بوارەدا.

 نەخۆشییە درێژخایەن و قورسەكان بەشێكن لە ئێش و ئازاری كۆمەڵگە، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكاندا كار بۆ چارەسەركردنیان دەكات.

كاردەكەین بۆ جوڵاندنی دۆسێكانی گەندەڵی لەسەر كەرتی تەندروستیی شاری سلێمانی و دادگاییكردنی گەندەڵكارانی بواری تەندروستی و دەرمان، كە لە ماوەی 33 ساڵی ڕابردوودا خەریكی كاری گەندەڵی و هێنانی دەرمانی نایاسایی بوون بۆ ئەو دەڤەرە.

 

Top