هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان : پارتی دیموکراتی کوردستان کاروانی ئاوەدانی دەگەیەنێتە گەرمیان.
لە سەرەتای بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە لە سنووری چەمچەماڵ و گەرمیان، بەبێ وچان و بە چڕی چووینەتە ناو جەماوەری ئەو سنوورەوە، خەڵک ئومێدی بۆ گەڕاوەتەوە بە ھاتنی ئێمە، چونکە خەڵکی بێزار و بێھیوا بووە، ئاماژەکان پێمان دەڵێن ئەم جارە خەڵکی ڕوو لە پارتی دەکەن لەم سنوورە، و دەزانن پارتی حزبی پڕۆژە و چاکسازی و دەوڵەتداری و ئەمینی و خاک پارێزییە، بۆیە لەئێستاوە چاومان لە سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتییە لەم دەڤەرە و تەواوی کوردستان.
لە هەڵبژاردنی ئەمجارە چاومان لە گەرمیانیەکانە کە لە پشتی پارتی بن بۆ ئەوەی کاروانی ئاوەدانی پارتی بگاتە دەڤەرەکەی ئەوانیش.
ئێمە ئەم جارە لە سنووری کەرکووک و لە گەرمیان و چەمچەماڵ بە تایبەتی، بە شێوەیەکی ورد و بەرنامەڕێژی دەستمان به بانگهشه كردووە، و خۆم بە وردی لەگەڵ پڕۆسەکەم بۆ چوونە ناو جەماوەر، جگە لە کادر و ئەندامانی خۆمان کە بە چڕی ھاوکارمانن، ھەروەھا هاوڵاتیانی ئاسایی زۆر بە باشی پێشوازیمان لێ دەکەن و بەجۆرێک ھاوکارن کە پێشتر وێنەی کەم بووە، ئەمەش ھیوادارمان دەکات بەوەی دڵنیاین ڕێژەی دەنگمان زۆر باش دەبێ و خەڵکی گەرمیان و چەمچەماڵ ھیوایان لەسەر پارتی ھەڵچنیوە، وە دڵنیان پارتی بێ هیوایان ناکات.
ڕووی پەیامم لە خەڵکی گەرمیان و چەمچەماڵە بە گشتی، لەم ھەڵبژاردنەدا دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بدەن و یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی پێکەوە ئەم دۆخە ناھەموارەی لەم سنوورە ھەیە چاکی بکەین و ڕاستی بکەینەوە و دەست بخەینە دەستی یەک و قۆناغێکی نوێ دەست پێبکەین، چونکە دەنگی ئەوان بە پارتی، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوە و نەھێشتنی دەستی نایاسایی لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی داھات و دامودەزگا حکوومییەکان و جومگەکانی ژیان، وە دۆخەکە ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی لە بواری سەرمایەگوزاریی و خزمەت و ئارامی و گوزەرانەوە دەگرێتە بەر.
ئێمە زۆر پەرۆشی ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئەم سنوورەین، بە تایبەتی گەنجەکان بۆ ئەوەی دەرفەتی کاریان بۆ بڕەخسێ لە کەرتی گشتی و تایبەت و پێکەوە ڕزگارمان ببێت لە شێوازی بەڕێوەبردنی گرووپی نادروست و ھەڵە، کە بووەتە مۆتەکەی ژیانی ئەم خەڵکە بەڕێزە.
ئێمە ھەست دەکەین،خەڵک ئومێدێکی بۆ گەڕاوەتەوە بە ھاتنی ئێمە بەو شێوازە نوێ و چڕ و بەھێزەوە، چونکە خەڵکی بێزار و بێ هیوا ئەم جارە ڕوو لە پارتی دەکەن لەم سنوورە، خەڵکی کوردستان و ئەم ناوچەیە ئەوەیان بۆ ڕوونبۆتەوە کە پارتی لەهەرشوێنێک دەستەڵاتی هەبێ ئەوا خۆشگوزەرانی و ئاوەدانگ و ئارامی لەوێیە.
ئێمە نەک ئێستا کە پڕۆسەی ھەڵبژاردن و بانگەشە ھەیە، بەڵکو بۆ دوای ھەڵبژاردنیش ئێمە وەک مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەنیازین ئۆفیسێکی تایبەت لەم سنوورە بکەینەوە و سەردانی خەڵک بکەین و داواکاری و پێویستی و داخوازیی ئەم خەڵکە وەرگرین و نوێنەرەکانیشمان ببنە چاودێرێکی ورد بەسەر سیستەمی ئیداریی سنوورەکە و وەک حزبیش بە وردیی چاودێری دەکەین و سکاڵاکانی خەڵک دەگەیەنین و گوێ لە گوتە و پێویستییەکانیان دەگرین. بەڵێن بێ ئەوەی لە توانادا ھەبێ بە پێی ئیمکان لە خزمەتی خەڵکی سنوورەکەدا دەبین، ئەم جارە ئێمە تەنیا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن نەھاتووین، بەڵکو ھاتووین بە چڕی و بە قووڵی و مەودادار و بە شێوەیەکی ستراتیژی بمێنینەوە، و لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵ و گەرمیان پێکەوە دەست لە دەستی یەک ڕۆژگارێکی نوێ و دۆخێکی نوێ و پڕۆسەیەکی نوێ بگرینە بەر، چونکە گەرمیان و چەمچەماڵ قووڵایی ستراتیژی ئێمەیە و بە ماڵی خۆمانی دەزانین.
ئامانجەکانی خەڵکی گەرمیان و چەمچەماڵ لەگەڵ ئامانجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکدەگرێتەوە، بۆیە چاومان لەوەیە خەڵکی ئەم دەڤەرە بە تێکڕای هۆزەکانی و تەواوی پێکهاتەکانی، چین و توێژەکانی، بۆ یەک جاریش بێت پارتی دیموکراتی کوردستان تاقی بکەنەوە و دەنگ بە لیستی 190ـت پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بۆ ئەوەی تامی خۆشگوزەرانی ڕاستەقینە بکەن و بەچاوی خۆیان ببینن پارتی چۆن ژیان و گوزەرانی خەڵکی دەڤەرەکە باشتر دەکات.
پارتی سەرۆک و ڕابەرێکی مەزنی هەیە و لەبەرگی پێشمەرگەدایە بۆ کوردستان، پارتی حزبێکی خاوەن ستراتیجیەتە و لەهەرشوێنێک ڕەگو ڕیشە دابکوتێ، بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە و خەڵکی ناوچەکە لەبەرهەمی پارتی سوودمەند دەبن.