كەرنەڤاڵی ڕاگەیاندنی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە كەركوك بەڕێوەچوو

كەرنەڤاڵی ڕاگەیاندنی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە كەركوك بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و ئەكتەرانی بواری شانۆ و دراما لە شاری كەركوك,بە درووشمی(پێكەوە ژیان)كەرنەڤاڵی ڕاگەیاندنی هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە كەركوك بەڕێوەچوو.

كەرنەڤاڵەكە لە كەشێكی كراوەدا بە ئاهەنگ و هەڵپەڕكێی تیپی میللی قەڵای كەركوك و بەشی كەلەپوور و تیپی هونەری میللی سلێمانی بەڕێوەچوو,بڕیارە لە ڕێكەوتی 2/11/2024 هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی شەقامی كەركوك بەڕێوەبچێت كە ئەم فیستیڤاڵە 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت بە بەشداری ژمارەیەك گروپی شانۆیی لە 14 وڵاتەوە.

كەرنەڤاڵی ڕاگەیاندنی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە كەركوك بەڕێوەچوو

لەم كەرنەڤاڵەدا دەرهێنەر و شانۆكار (نەژاد نەجم) سەرۆكی فیستیڤاڵ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا چەند زانیارییەكی دەربارەی ئامادەكارییەكان و شێوازی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەكە خستەڕوو و ئاماژەی پێدا كە فیستیڤاڵەكە لە دوو بەش پێكدێت,بەشی شانۆی شەقامی گەورە كە 13 نمایشی شانۆییە و بەشی شانۆی شەقامی منداڵان 7 نمایشە,هەروەها لە درێژەی لێدوانەكەیدا گوتی:لە ماوەی مانگێكدا لە بڵاوكردنەوەی فۆڕمێك بۆ بەشداریكردن لە هەشتەمین خولی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی كەركوودا 80 نمایشی شانۆیی لە وڵاتانی جیاجیاوە بۆ فیستیڤاڵ نێردران و لەلایەن لیژنەیەكی سێ كەسی 20 نمایشی شانۆیی بۆ فیستیڤاڵەكە دەستنیشان كران,ئەو وڵاتانەی كە لە شاری كەركوك نمایشەكانیان دەكەن پێكدێن لە وڵاتانی ئێران-توركیا-سووریا-لوبنان-ئوردن-میسر-جەزائیر-تونس-ئیسپانیا-بەلجیكا-فەرەنسا-ژاپۆن و گروپی شانۆیی سەرجەم شارەكانی عێراق و كوردستان بەشدارییان كردووە,هەروەها ئاماژەی پێدا كە 3 وۆركشۆپ لەلایەن كەسانێكی بەئەزموونەوە بەڕەوەدەچێت.

كەرنەڤاڵی ڕاگەیاندنی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە كەركوك بەڕێوەچوو

هەروەها سەرۆكی فیستیڤاڵ گوتی:لە هەنگاوێكی نوێی فیستیڤاڵ لایەنی زانستی گرنگی پێدراوەو لە كۆی 30 توێژینەوەی دەربارەی شانۆی شەقام 7 توێژینەوە لەلایەن فیستیڤاڵەوە وەرگیراوەو ئەم توێژینەوانە دەكرێتە كتێبێك بە زمانی عەرەبی,هەروەها چوار كتێبی دیكە هەن كە دوو دانەیان بە زمانی عەرەبی و دووەكەی دیكە بە زمانی كوردی چاپ دەكرێت,هەروەها لە میانی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەكەدا دوو كۆنسێرتی گۆرانی بەڕێوەدەچێت لەلایەن هونەرمەندی دیاری كورد (ناسڕی رەزازی) و لە كۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵەكەدا هونەرمەندی شاری كەركوك (ئەحمەد نەجیب) كۆنسێرتی گۆرانی سازدەكات.

كەرنەڤاڵی ڕاگەیاندنی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە كەركوك بەڕێوەچوو

سەبارەت بە خەڵاتی فیستیڤاڵ (نەژاد نەجم) ڕایگەیاند:ژمارەیەك هونەرمەندی دیار و بەئەزموون ئامادەی فیستیڤاڵ دەبن و خەڵات دەكرێن كە ئەوانیش پێكدێن لە..

-هونەرمەندی دیاری كورد (موستەفا ئەحمەد) لە كوردستان.

- هەردوو هونەرمەندی دیاری عێراقی(جەبار جودی) و (سینان عەزاوی)

-هونەرمەند (محەمەد ریاز) لە وڵاتی میسر.

-خانمە ئەكتەر(سەلما میسری) ئەكتەری دیاری زنجیرە درامای باب ئەلحارە لە وڵاتی سوریا.

-هونەرمەند (عەلی مەهدی) لە وڵاتی سودان.

-هونەرمەند (ڕەحیم نەورۆزی) ئەكتەری دیاری نێو زنجیرە درامای یوزارسیف.

كەرنەڤاڵی ڕاگەیاندنی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە كەركوك بەڕێوەچوو

هەروەها لە درێژەی لێدوانەكەیدا گوتی:شەش خەڵاتی دیكە هەن بۆ هونەرمەندانی كورد كە ئەوانیش پێكدێن لە (سەباح عەبدولرەحمان-خەرمان هیرانی-محەمەد گەرمیانی-كاروان عەلی مەجۆل-دارا عزەدین-قەدری شێخۆ),وە دوو خەڵاتی تایبەت بە هەردوو ئەكتەری بواری كۆمیدیا (ئەحمەد ڕەئوف) و (ڕێزان فەرەج) دەبەخشرێت,هەروەها بۆ خەڵاتی یەكەمەكان 10 خەڵات دیاری كراوە كەلە بڕێك پارە پێكدێت كە 7 خەڵاتی بۆ بەشی براوەكانی شانۆی شەقامی گەورەیە و 3 خەڵاتی بۆ بەشی منداڵانە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top