ململانێی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا ڕوویدا

ململانێی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا ڕوویدا

 

ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلول هەزاران کەسی دژی شەڕ لە ئوسترالیا وەک نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دامەزراندنی پێشانگای چەکی بەرگری، لە ناوەندی شاری مێلبۆرن ناڕەزایەتیان دەربڕی و لە دەرەوەی ناوەندی کۆنگرە کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دوای ئەم گردبوونەوەیە، هەزاران هێزی ئەمنی و پۆلیسی ڤیکتۆریا، لەنێویاندا پۆلیسی سوار، لەم شوێنەدا جێگیرکراون.

هەروەها خۆپیشاندەران چەندین شەقام و پردیان داخست، هەوڵیاندا ڕێگری لە کردنەوەی "پێشانگای هێزەکانی زەمینی ٢٠٢٤" بکەن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە پۆلیسی ئوسترالیا ٣٩ خۆپیشاندەری دەستگیرکردووە و بۆمبی دەنگی و سپرای بیبەر و فیشەکی پلاستیکی بەکارهێناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top