ســەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مسرور بارزانی، پێشوازیی لە شاندێكی سەربازیی بەرتانی كرد
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی سەربازیی بەرتانی كرد، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
ئهمڕۆ چوارشەممە 11/9/2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی کرد، بە سەرۆکایەتيی ئیدوارد ئاڵگرن، ڕاوێژكارى باڵای بهرگريى بهريتانى بۆ کاروباری ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا.
لە کۆبوونەوەدا کە ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و پەرەپێدانی هەماهەنگی وهاریکاريی ئەمنی و سەربازیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕوووبەڕوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر.
لە تەوەرێکی دیکەدا، بیروڕا لەبارەی داهاتووی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. لەو بارەیەوە جەخت لە پێویستیی درێژەدان بە پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.