ڕووسیا: دوو شارۆچکەی دۆنێتسکمان کۆنترۆڵکرد

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان کۆنترۆڵی شوێنی نیشتەجێبوونی ڤیمکا و پیتسێیان لە دۆنێتسک کرد.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەردەوامە لە پێشڕەوی؛ یەکینەکانی ڕووسیا شارۆچکەکانی ڤیمکا و پیتسێیان لە کۆماری گەلی دۆنێتسک ڕزگار کرد.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاندووە، لە ٦ی ئابەوە سوپای ئۆکرانیا لە ڕێگەی کورسکەوە هەشت هەزار و ٥٠٠ سەرباز و ٨٠ تانک و ٣٧ ئۆتۆمبێلی شەڕکەر و ٦٩ کەشتی هەڵگری کارمەندان و ٥٣٧ زرێپۆشی لەدەستداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل