پاڵاوگەیەکی نەوت لە ڕووسیا گڕی گرت

پاڵاوگەیەکی نەوت لە ڕووسیا گڕی گرت

  

لقی گازپرۆم لە ئۆمسک ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەکەدا ئامێرە تەکنەلۆژییەکان دەستیان بە سووتان کردووە.

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوتی سەر بە کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی وزە لە شاری ئۆمسک دوو کەس بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوی لقی گازپرۆم لە ئۆمسکدا هاتووە، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەکە، ئامێرە تەکنەلۆژییەکان دەستیان بە سووتان کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

گوتیشی: "لەم ڕووداوەدا ئاگر لە زەوییەک کەوتەوە کە ڕووبەرەکەی 1000 مەتر چوارگۆشەیە و 2 کەسیش برینداربوون، دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە".

دەوترێت ئەم پاڵاوگەیە یەکێکە لە گەورەترین پاڵاوگەکانی نەوت لە ڕووسیا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top