نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل ٨٠٠ هەزار لیتر سووتەمەنی لە یەمەن لەناوچووە

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل ٨٠٠ هەزار لیتر سووتەمەنی لە یەمەن لەناوچووە

 

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ٨٠٠ هەزار لیتر سووتەمەنی کە بەرنامەی خۆراکی جیهانی داوای کردبوو بۆ خزمەتگوزارییەکان لە یەمەن لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە لە ٢٠ی تەمموزدا لەناوچووە.

لەم ڕاپۆرتەدا، بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئیسرائیل، ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر بەندەری حودەیدە، ٨٠٠ هەزار لیتر سووتەمەنی لەناوچووە.

لە کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوودا ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بەندەری حودەیدە دەستپێکرد کە لەژێر کۆنترۆڵی حوسییەکاندایە. دەسەڵاتدارانی یەمەن ڕایانگەیاند: کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ٦ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top