جاكلین فرناندێز:بۆلیۆد تاریكە و جیهانێكی پاك و بێگەرد نییە

جاكلین فرناندێز:بۆلیۆد تاریكە و جیهانێكی پاك و بێگەرد نییە

خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد جاكلین فرناندێز لە دیمانەیەكدا چەند نهێنییەكی ترسناكی تایبەت بە ژیانی هونەرمەندانی بۆڵیۆد ئاشكرا كرد، كە بۆ بەشێكی زۆر لە هەوادارانی بۆڵیۆد مایەی شۆك بوو، چونكە ئەمە یەكەمجارە ئەم نهێنییانە بزانن.

جاكلین فرناندێز لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی بۆڵیۆد گوتی: «داوام لێ كرا كە نەشتەرگەرییەكی جوانكاری بۆ لووتم ئەنجام بدەم، هەروەها پێویستە ناوی خۆیشم بگۆڕم بۆ مۆسكان، چونكە پێیان وابوو ناوم تا ڕاددەیەك سەیرە».

لەو دیمانەیەدا كە میوانەكان باس لە ژیانی تایبەتی خۆیان دەكەن، جاكلین بە وردی و ڕاشكاوانە باسی لەو ئاستەنگانە كرد كە سەرەتا هاتنە سەر ڕێگەی كاتێك بڕیاری دا ڕوو لە بۆلیۆد بكات، بۆیە دەڵێت: « ئەوەی بە ڕواڵەت لە بۆڵیۆد بڕوانێت پێی سەرسام دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە، من لەو بڕوایەدا نەبووم كە بۆڵیۆد بەم شێوەیە تاریكە، لە كاتێكدا لە ڕواڵەتدا وا نیشان دەدرێت كە جیهانێكی پاك و بێگەردە».

ئەو خانمە ئەكتەرەی بۆڵیۆد باس لەو پێشنیارە سەیرانە دەكات كە پێشكەشی دەكران و گۆڕینی ناو و نەشتەرگەریی لووت بە سەیرترینیان دەزانێت، لەو بارەشەوە دەڵێت: «بە وردی بیرم لە پێشنیارەكان دەكردەوە و پرسیاری ئەوەم لە خۆم دەكرد كە ئایا پێویستە ئەم كارانە ئەنجام بدەم؟ بەڵام بڕیارم دا كە هەر خۆم بم، بە گشتی هەستم بە شەرمەزاری دەكرد كە بیرم لەو پێشنیارانە دەكردەوە كە جێبەجێكردنیان بە تەواوەتی دەیگۆڕیم، تەنیا بۆ ئەوەی لەگەڵ پێوەرەكانی سینەمادا بگونجێت، بۆیە من بە هیچ شێوەیەك ڕازی نەبووم، چونكە من چۆنم خەڵك وا دەمناسێت، هەروەها هەر لە منداڵییەوە ئەو تایبەتمەندییەی كە لە ڕووخسارمدا زۆر خۆشم دەوێت، بریتی بووە لە لووتم، بۆیە ئەو كارە بەلاوە ئەستەم بوو».

Top