نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەر کیلۆمەترێک لە ناوچەی ئەلمەواسی غەززە ٣٠ هەزار ئاوارە دەژین

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەر کیلۆمەترێک لە ناوچەی ئەلمەواسی غەززە ٣٠ هەزار ئاوارە دەژین

 

ئاژانسیUNRWA  ڕایگەیاند: کە لە ئێستادا ٣٠ هەزار پەنابەری فەلەستینی لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەی ناوچەی ئەلمەواسی لە باشووری غەززە دەژین.

UNRWA ڕایگەیاند: کە لەگەڵ بەرتەسکبوونەوەی گەمارۆی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ئێستا ٣٠ هەزار پەنابەری فەلەستینی لە هەر کیلۆمەترێکی چوارگۆشەی ناوچەی ئەلمەواسی لە باشووری کەرتی غەززە دەژین.

دەزگای فریاگوزاری و دامەزراندن بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆبوونەوەی قورسی پەنابەرانی فەلەستینیی لە ناوچەی ئەلمەواسی لە باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

UNRWA جەختی لەوە کردەوە کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە چەندین جار بنەماڵە فەلەستینییەکان بە هۆی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل و دەرکردنی چەند فەرمانێک بۆ چوونەدەرەوەی ماڵەکانیان ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، نزیکەی ١٢٠٠ فەلەستینی لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەی ناوچەی ئەلمەواسیدا دەژیا و جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ئەم ژمارەیە بۆ نزیکەی ٣٠ هەزار کەس لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا زیادی کردووە .

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سوپای ئیسرائیل هەوڵ دەدات تەواوی دانیشتوانی 2.3 ملیۆن کەسی کەرتی غەززە لە ناوچە بچووکەکەی ئەلمەواسی لە باشووری ئەم شارە دەستبەسەر بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top