لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لەکارگەیەكی دەرمانسازی ٥٨ کەس کوژران و بریندار بوون

لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لەکارگەیەكی دەرمانسازی ٥٨ کەس کوژران و بریندار بوون

  

پۆلیسی هیندستان ڕاپۆرتی دا کە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دەرمانسازی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون.

بە گوتەی بەرپرسێکی ناوخۆیی لە هیندستان، تەقینەوەیەک لەناو کارگەیەکی دەرمانسازی لە ویلایەتی ئاندرا پرادێشی کەنار دەریا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ڕوویدا، بەلایەنی کەم ١٥ کەس گیانیان لە دەستدا.

م.دیپیکا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە کە شایەتحاڵی تەقینەوەکە بوو، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ١٥ کەس و پێدەچێت زیاد بکات، و ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و ڕزگارکردن بەردەوامە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ئاگر لە یەکەی بەرهەمهێنانی تایبەتی کارگەی دەرمان کەوتەوە کە دەکەوێتە شاری "ئاناکاپالی" لە ویلایەتی ئاندرا پرادێش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ئاندرا پرادێش کە ڕووبەرەکەی ١٦٨ هەزار مەتر چوارگۆشەیە و لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا کاردەکات.  

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی "NDTV"ی هیندستان، ئەگەری ئەوە هەیە تەقینەوەکەی ئەم کارگەیە كە سەربە کۆمپانیای تایبەتی"ئاسینتیا"یە خەلەلی سیستەمی کارەبا بووبێت و لە ئەنجامدا 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 41 کەسی دیکەش برینداربوون".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top