وەزیرى کاروبارى سیاسى و پەرلەمانیى ئوردەن پێشوازى لە سكرتێری گشتیی YNDK دەكات
میدیا - عەمان:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 21 / 08 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی وەزارەتى کاروبارى سیاسى و پەرلەمانیى ئوردەن-ى كردو، لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیرى کاروبارى سیاسى و پەرلەمانیى ئوردەن باسیان لە رەوشى سیاسى ناوچەکە و پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی وەزارەتى کاروبارى سیاسى و پەرلەمانیى ئوردەن-ى كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز (حەدیسە ئەلخرێشە وەزیرى کاروبارى سیاسى و پەرلەمانیى ئوردەن)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا و، جەختكرایەوە سەر راوێژو بیروڕا گۆڕینەوە سەبارەت بەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندى لەمێژینەى نێوان ئوردەن و کوردستان کرا.
هەروەها مەخموورى ؛ لە دیدارەکەدا پوختەیەکى سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و گیانى بەیەکەوەبوون و پێکەوەژیانى تەواوى پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکانى کوردستان رۆڵیان لە پرۆسەى سیاسى کوردستان خستەڕوو، هەروەها باسى لە پێشڤەچوونەکانى کوردستان لە بوارى سیاسى و دیپلۆماسى و تەناهى و چاکسازییە ئیدارییەکان کرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنى پەیوەندی نێوان هەردوولا .