لەهێرشێكی چەکداری لە قوتابخانەیەک 3 کەس کوژراون

لەهێرشێكی چەکداری لە قوتابخانەیەک 3 کەس کوژراون

  

میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری سانسکی مۆست لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، سێ کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بووە و هێرشبەرەکەش بە سەختی بریندار بوو.

میدیا ناوخۆییەکان بە پشتبەستن بە پۆلیسی ناوچەکە بڵاویانکردەوە، كە هێرشبەرێکی چەکدار لە شارۆچکەی سانسکی مۆست لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا چووەتە ناو قوتابخانەیەکەوە و لە باڵەخانەکەدا تەقەی لە سێ کەس کردووە، لەو ماوەیەدا سێ کارمەندی قوتابخانەکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

دوای لێكۆڵینەوە دەرکەوت کە هێرشبەرەکە کارمەندی قوتابخانەیە، دواتر تەقەی لە خۆی کردووە و بە سەختی بریندار بووە.

لە لایەکی دیکەوە میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرەکە دەرگاوانی قوتابخانەکە بووە و ئەو کەسانەی کوشتوویەتی بەڕێوەبەر و سکرتێر و مامۆستای قوتابخانەکە بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top