پانتۆڵی پان و بەرین بۆ خانمانی یەكپۆش كە لەگەڵ جەستەدا بگونجێت

پانتۆڵی پان و بەرین بۆ خانمانی یەكپۆش كە لەگەڵ جەستەدا بگونجێت

ئەگەر بەنیازیت لەم هاوینەدا ستایلی پانتۆڵی فراوان هەڵبژێریت، پێویستە چەند ئامۆژگارییەك جێبەجێ بكەیت كە یارمەتیت دەدات مۆدێلی گونجاو بۆ شێوەی جەستەت هەڵبژێریت، كە دیارترینیان بریتین لە:

• مۆدەی پانتۆڵی پان بۆ ئەو كەسانەی كە جەستەیان پڕە و ڕانیان ئەستوورە، چونكە پانتۆڵی بەرین رانەكان ون دەكات، بەتایبەت ئەگەر پانتۆڵی ڕەنگ تۆخ هەڵبژێریت وەك ڕەش، بەتایبەتی لەگەڵ سەرپۆشێكی درێژ بۆ ئەوەی دیمەنێكی ڕێك و پێكت هەبێت، چونكە سەرپۆشێكی كورت ڕوخسارەكە تێك دەدات جەستە پانتر نیشان دەدات.

• ئەگەر جەستەیەكی باریكت هەیە، دەتوانیت پانتۆڵێكی پان لەبەر بكەیت كە لە ڕەنگە كاڵەكان وەك ڕەنگی بێجی، سپی، یان كرێمی، بە پێچەوانەوە ئەوانەی جەستەیان پڕە، باشترە پانتۆڵی تۆخ و سەرپۆشی ڕەش هەڵبژێرن.

• پانتۆڵی پان ڕەنگە باڵات كورت نیشان بدات، بۆیە ئامۆژگاریت دەكەین كە پۆشاكی یەك ڕەنگ هەڵبژێریت، چونكە سەلمێندراوە كە بەشدارە لە بەرز نیشاندانی جەستە، لەبیریشت نەچێت كە پێڵاوی پاژنە بەرز یان مامناوەند لەپێ بكەیت.

 

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

Top