نەورۆز پشت بە تواناكانی جۆرڤان ڤیێرای بەرازیلی دەبەستێت

نەورۆز پشت بە تواناكانی جۆرڤان ڤیێرای بەرازیلی دەبەستێت

نەورۆز پشت بە تواناكانی جۆرڤان ڤیێرای بەرازیلی دەبەستێت
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی نەورۆزی شاری سلێمانی وەرزی ڕابردوو لە خولی یانە پیشەگەرەكانی عێراقی توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، یانەكە سەڕەرای سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە لەلایەن هەریەك لە وەلی كەریم و نزارمەحروسی سوری ڕاهێنەر ئەنجامەكانی بەرچاو بوو، ئەم وەرزە كارگێڕیی یانەكە پلانی گەورەتری هەیە بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەست لەگەڵ چەندین یاریزانی ئەستێرە مۆربكات، جگە لەوەش یانەی نەورۆز گرێبەستی ژمارەیەك یاریزانی یانەكەی تازە كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن و كێبڕكێ لەگەڵ یانەكانی تری عێراقی بكەن، لەم ناوەشدا یانەی نەورۆز بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەر(جۆرڤان ڤیێرای) بەرازیلی مۆركرد، ئەو ڕاهێنەرە ئەزموونی زۆری لە یانەكانی وولاتانی عەرەبی هەیە، نازناوی جامی ئاسیای لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقی بەدەست هێناوە، كارگێڕیی یانەی نەورۆز ئەم وەرزە جیاواز دەردەكەوێت بۆ ئەوەی بتوانێ كۆمەلێك ئەستێرە بگوازێتەوە ریزی تیپەكەی و بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەكارییەكانیش بكەن، یانەكەش بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان(محەمەدتەقی) لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و (ئینتراس ئۆكسی نیس جاو) لە یانەی نەهزەی عومانی و ئیسماعیل ئەحمەد و چۆمان ئەحمەد و سیڤان عومەر و شوان مەحمود و ڕاستگۆ فایەق و محەمەد دلاوەریشی بۆ وەرزێكی دیكەش بەردەوام دەبن، جگە لەوەش لە ئایندە لە سەر داوای ڕاهێنەری تازە گرێبەست لەگەڵ چەندین ئەستێرەش مۆردەكەن بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام لەم وەرزە بەدەست بهێنن، لەلایەن خۆشیەوە ڕاهێنەری بەرازیلی جۆرڤان ڤیێرا بەلێنی ئەوەی داوە تیپێكی بەهێز و تۆكمە دروست بكات بۆ یانەی نەورۆز و بتوانن كێبڕكێ لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكات.
كارزان كانەبی

Top