زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین لە نیجەر

زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین لە نیجەر

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی نیجەر لەم بارەیەوە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین و لافاوێکی توند کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە نیجەر دروستبووە، کە لە مانگی حوزەیرانەوە بەردەوامە، بۆ ٩٤ کەس زیادیکردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی نیجەر، بارانبارینی بەخوڕ لەو وڵاتە کە لە مانگی حوزەیران دەستی پێکردووە، کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ١٣٥ هەزار و ١٥٦ کەس هەبووە.

لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: لە ئەنجامی زەوی لەرزین و لافاو لە نیجەر ٩٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

وەرزی بارانبارین لە نیجەر لە مانگی حوزەیران دەست پێدەکات و لە مانگی ئەیلولدا کۆتایی دێت. ساڵی ڕابردوو لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە نیجەر 41 کەس گیانیان لەدەستدا و 53 کەسیش بریندار بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top