سەرۆکی کۆریای باکوور پێشنیاری هاوکاری وڵاتانی بیانیی بۆ لێقەوماوانی لافاو لەم وڵاتە ڕەتکردەوە

سەرۆکی کۆریای باکوور پێشنیاری هاوکاری وڵاتانی بیانیی بۆ لێقەوماوانی لافاو لەم وڵاتە ڕەتکردەوە

 

 

سەرۆکی کۆریای باکوور پێشنیاری هاوکاری وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بۆ لێقەوماوانی لافاو لەم وڵاتە ڕەتکردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور KCNA، سەرۆکی ئەو وڵاتە، کیم جۆنگ ئون، پێشنیاری یارمەتی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ داپۆشینی ئەو زیانانەی کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی ڕەتکردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێبەری کۆریای باکوور ڕایگەیاند: کە لە چەند مانگی داهاتوودا ڕەنگە ١٥ هەزار کەس بگوازرێنەوە بۆ پیۆنگیانگ پایتەختی ئەم وڵاتە و ڕایگەیاند، کە لە هەر بوارێکدا پشتیوانی لێقەوماوانی لافاو دەکەن.

سوپاسی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی و ڕایگەیاند، کە بەبێ هاوکاریی دەرەکی زیانی لافاوەکە تێدەپەڕێنن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top