کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە بەرازیل
فڕۆکەیەکی جۆری ATR-72 کە سەر بە هێڵی ئاسمانی ڤۆیپاس بوو بە 58 سەرنشین و 4 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری ڤینهێدۆ لە باکووری ساوپاولۆ کەوتە خوارەوە.
فڕۆکەیەک کە ٦٢ سەرنشینی تێدابوو، لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە بەرازیل کەوتە خوارەوە. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ڤۆیپاس ATR-72 کە لە کاسکاڤێلەوە بەرەو گوارولهۆس دەڕۆیشت و 58 سەرنشین و 4 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی بوو، لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری ڤینهێدۆ لە باکووری ساوپاولۆ کەوتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکانی بەرازیل بڵاوکراونەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە هیچ کام لە سەرنشینانی فڕۆکەکە ڕزگاریان نەبووە.
سەرۆکی بەڕازیل لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا ڕایگەیاند: کە هەموو ئەو کەسانەی لە فڕۆکەکەدا بوون گیانیان لەدەستداوە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی.
سیلڤا ڕایگەیاند، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندراوە بۆ ڕێزلێنان لە یادی ئەو هاووڵاتیانەی لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها کۆمپانیای ئەی تی ئاڕ ڕایگەیاند: کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
لەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەنگدانەوەیان بۆ دەردەکەوێت، دەبینرێت کە فڕۆکەکە بە دەوری میحوەرەکەیدا دەسوڕێتەوە و بەشێوەیەکی ڕاست دەکەوێتە خوارەوە. هەروەها گەیشتنی ئاگرکوژێنەوەکان بۆ شوێنی ڕووداوەکە و سووتانی فڕۆکەکەش لە وێنەکاندا ڕەنگ دەداتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل