حوسییەکان کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکایان لە دەریای سوور کردە ئامانج

حوسییەکان کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکایان لە دەریای سوور کردە ئامانج

 

  

یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکان ڕایگەیاند، ٢ کەشتی جەنگی ئەمریکی بە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای سوور کراوەتە ئامانج.

حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن ڕایانگەیاند: کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک، کەشتییەکی کۆنتێنەر و دوو کەشتی جەنگی ئەمریکییان لە دەریای سوور کردە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەکان ڕایگەیاند؛ کەشتیی کۆنتێنەری کۆنشیپ ئۆنۆ کە ئاڵای لیبریای لەسەرە، لە دەریای سوور لەلایەن مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.

سەریع هەروەها ڕایگەیاندووە، کە هێزی ئاسمانی حوسییەکان بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەشتی تێکدەری هێزی دەریایی ئەمریکای بە ناوی كوڵ بە مووشەکی بالیستیکی کردووەتە ئامانج.

 لە مانگی نۆڤەمبەرەوە حوسییەکان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتیانەی کە لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەندا دەڕۆن، بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستینییەکان لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top