مانۆڕەكەی ئەكادیمیای شەتڕەنج بۆ ژینگە لە مانۆڕی سەربازی گرنگتر و بەهێزتربوو

مانۆڕەكەی ئەكادیمیای شەتڕەنج بۆ ژینگە لە مانۆڕی سەربازی گرنگتر و بەهێزتربوو

مانۆڕەكەی ئەكادیمیای شەتڕەنج بۆ ژینگە لە مانۆڕی سەربازی گرنگتر و بەهێزتربوو
زاگرۆس نانەكەلی
دوێنێ دووشەممە رێكەوتی 29-7-2024 لەهۆڵی كتێبخانەی گشتی زەیتونە،ئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر پاڵەوانیەتێكی بەرێوەبەبرد بە هاوكاری رێكخروای (IOM) و حكومەتی هەرێمی وبەسەرپەرشتی ئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر.
لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕ پاڵەوانیەتییەكەدەستی پێكرد تا (9) شەو،هەرچی یاریزانی كوڕ وكچ و داوەر و سەرپەرشتیاران هەیە سەرقاڵی یارییەكان بوون،لەلایەكی ترە دوو سیمپۆزیۆم و سمیناربەرێوەچوو،لەسەر ترسناكی وئالنگارییەكان بۆ كێشەكانی ژینگە كە مەترسی زۆری هەیە لەئایندە،پسپۆڕان زۆر بەووردی بارودۆخەكەیان شرۆڤەكرد،ئامادەبوان لەهۆڵە پڕبوون و بێدەنگیش گوێبیستی قسەكەرەكان بوون.
بۆیە مانۆڕی ژینگە بۆ رۆح و سەلامەتی مرۆڤەكان بوو لە هەسارەی زەوی،چۆن گرنگتر و بەهێزتر نەبێت لە مانۆڕی سەربازی،كە خۆی لەخۆیدا ژینگە مرۆڤ و ژیان وێران دەكات،بەڵێ (9) كاتژمێر وەرزش و ژینگە پارێزی ناونیشانی پاڵەوانیەتی (گامبیتی كەش وهەوا= واتە مانۆڕی ژینگەیی) بوو،هەمووانیش زۆر بەجۆش وخرۆشە وبەسەركەوتنی پاڵەوانیەتیەكە هۆڵەكان بەجێهێشت وبەرەو ماڵەكانیان گەڕانەوە،ئەمە بەرهەمی (9) كاتژمێر بوو،بۆ پاڵەوانەكانمان و ژینگەی وڵات.
ئەنجامی پاڵەوانیەتیەكەش بەمشێوەیە بوو:
مازیار بەغیری ئێرانی بە 7.5 خاڵ یەكەم و حسێن عەلی حسێن بە 7.5 خاڵ دووەم و رێباز ناسر جەمال بە 7 خاڵ سێیەم بوو.
سارا مەسعود كە ریزبەندی نۆیەمی بە 6 خاڵ پێبڕا، بە باشترین كچە یاریزانی پاڵەوانێتییەكە دەستنیشان كرا.
پاڤێڵ بێستون شێرزاد كە به كۆكردنەوەی 5 خاڵ لە 7 جەولە یاری، پێشەنگی یاریزانە تازەپێگەیشتووەكانی بەدەستهێنا، بە باشترین یاریزانی تازەپێگەیشتوو هەڵبژێردرا.
لەسەر ئاستی یاریزانانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش بەشار موسا بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە 7 جەولە یاریدا، پلەی یەكەمی پێبڕا.

Top