هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر مەراسیمێک کە سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری سودان ئامادەی بوو
ڕێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکارانی سەربازی لە سودان بە ئامادەبوونی عەبدولفەتاح ئەلبورهان سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی ئەم وڵاتە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکارانی سەربازی لە شاری جیبەت لە ڕۆژهەڵاتی سودان کە بە ئامادەبوونی عەبدولفەتاح ئەلبورهان سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچوو، بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سوپای سودان بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: كە 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوژمنمان خستە خوارەوە کە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی هێزە زەمینی و ئاسمانی و دەریاییەکانیان کردە ئامانج.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، لەم هێرشەدا ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیكەش بریندار بوون.
هەروەها ئەنجوومەنی حوکمڕانی سودان ڕایگەیاند، کە لەم هێرشەدا ئەلبورهان لە شوێنی مەراسیمەکە ئامادە بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل