جارێکی دیکە گڕکانی ئیتنا لە ئیتاڵیا تەقیەوە

جارێکی دیکە گڕکانی ئیتنا لە ئیتاڵیا تەقیەوە

 

بەگوێرەی هەواڵێکی فەرمی ئیتاڵیا "ئانسا"، گڕکانی چیای ئیتنا لە باشووری ئەم وڵاتە جارێکی دیکە تەقیوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، چیای ئیتنا کە بەرزییەکەی نزیکەی ٣٣٠٠ مەتر لە دوورگەی سیسیلیایە، لەم مانگەدا جارێکی دیکە تەقیوەتەوە.

هەڕوەها بەڕپرسانی فڕۆکەخانەی "کاتانیا" له ئیتاڵیا ڕایانگەیاند، کەبەهۆی بەڕزبوونەوەی دوکەڵ و خۆڵەمێشی پیس گەشتەکان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراون و بەشێک لەسەڕنشینەکان ئاراستەی فڕۆکەخانەکانی نزیک کراون.

هەروەها لە لایەکی دیكەوە پەیمانگای نیشتمانی جیۆفیزیک و گڕکانناسی ئیتالیا ڕایگەیاند، کە دوکەڵ و خۆڵەمێشی تەقینەوەکانی کانیاوی ئەم شاخە گەیشتووەتە بەرزی ٨ کیلۆمەتر.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئیتنا بەرزترین گڕکانی چالاکە لەسەر کیشوەری ئەوروپا کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ەوە بێدەنگ بووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top