کەشتییەک کە هاوکاری مرۆیی تورکیای هەڵگرتبوو بۆ سودان نێردرا

کەشتییەک کە هاوکاری مرۆیی تورکیای هەڵگرتبوو بۆ سودان نێردرا

 

ناوەندی بەڕێوەبردنی فریاکەوتنی تورکیا لەو بارەوە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

ناوەندی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا "ئافاد" ڕایگەیاند: کەشتییەکە کە دوو هەزار و ٤٠٨ تەن هاوکاری مرۆیی لە تورکیاوە هەڵگرتبوو، کە بۆ خەڵکی کەمدەرامەتی سودان ڕەوانەی سودان کرابوو، گەیشتووەتە کەناراوەکانی ئەم وڵاتە.

ئەم کەشتییە کە ١٦٠ تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ١٢٨ تۆن جل و بەرگ و ٩٠ تۆن کەرەستەی تەندروستی و ٤٤ تۆن بەتانی و خێمەی هەڵگرتووە، لە میانی مەراسیمێکدا ڕادەستی دەسەڵاتدارانی سودان کرا.

لەم مەراسیمەدا بەرپرسانی باڵیۆزخانەی تورکیا لە خارتوم، بەرپرسانی مانگی سووری سودان، بریکاری وەزیری دەرەوە، بریکاری وەزیری تەندروستی، بریکاری وەزیری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و کۆمیساری هاوکاری نیشتمانی سودان ئامادەبوون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئەم کەشتییە کە بە سەرکردایەتی "ئافاد" بۆ گەیاندنی بۆ سودان ئامادەکرابوو، لە ١٣ی تەمموز لە بەندەری نێودەوڵەتی مێرسینی تورکیاوە ڕەوانەی سودان کرا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top