ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین لە ئەسیوپیا بەرزبووەتەوە بۆ ١٤٦ کەس

ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین لە ئەسیوپیا بەرزبووەتەوە بۆ ١٤٦ کەس

  

کاربەدەستانی ئەسیوپیا ڕایانگەیاند، بەهۆی لەرزینێکی زەوی لە ئەسیوپیا ١٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

دەسەڵاتدارانی ئەسیوپیا ڕایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زەوی لەرزینێکەوە کە دوای بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەی شاخی گۆفا لە باشووری وڵات ڕوویدا، گەیشتە ١٤٦ کەس.

داگماوی ئایەلێ، بەرپرسێکی ناوچەی گۆفا ڕایگەیاند، لەنێو قوربانیانی زەوی لەرزین، منداڵی بچووک و ئافرەتی دووگیانیش هەن.

ئایەلێ ڕایگەیاندووە، کە لانیکەم ٥ کەس بە زیندووی لە قوڕەکە دەرهێنراون.

میسیکیرێ میتیکۆ، بەرپرسێکی دیکەی ناوخۆیی، بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاندووە، ڕەنگە ئەندامانی تیمی گەڕان و ڕزگارکردن لەنێو قوربانیەكاندابن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top