سەلما بەرگری لە ئافرەتان دەکات

سەلما بەرگری لە ئافرەتان دەکات

سەلما حایکی خانمە ئەكتەری مەکسیکی بە ڕەچەڵەک لوبنانی، ڕەخنەی لە هۆڵیوود گرت و تۆمەتباری کرد بەوەی بە شێوەیەکی ناعەقڵانی چاوپۆشی لە ئافرەتان دەکات.

ئەم ئەستێره نێودەوڵەتییه، باسی لەوه کرد هۆڵیوود له سەلیقەی ئافرەتان تێناگات و لەسەر شاشەکان بەهرەکانیان ناناسێت و ڕێزی زیاتری ئەکتەره پیاوەکان دەگرێت بەراورد به هاوتا ئافرەتەکانیان له ڕووی دارایی و داڕشتنی گرێبەستەکانیان ئاشکرا کرد و سەلما لەم بارەیەوە زیاتر  دەڵێت «ئەمه ڕێگه به ئەکتەرەکان دەدات ناڕەزایەتی بکەن». ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو فیلمانەی ئافرەتان مووچەی زیاتر له پیاوان وەردەگرن تەنها فیلمی   پۆرنۆگرافییه، ئافرەتە ئەستێرەکان ناتوانن حەقدەستەکانیان بەرزتر بکەن، چونکه دەرفەتیان بۆ ناڕەخسێت توانا و بەهرەکانیان پیشان بدەن، و تەنانەت ئەگەر وایش بێت توانیان داهات بۆ فیلمەکانیان بهێنن، شانازیی بۆ هەرکەسێک دەکرێت کە ڕۆڵی سەرەکی پیاوی بەرامبەری لە فیلمەکەدا بینیبێت.

لە میانی بەشداریکردنی لە سیمپۆزیۆمێکی یەکسانی جێندەری کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەچوو، حایک دانی بەوەدانا کە پێشتر ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕۆڵگێڕان بەهۆی سەرسامبوونی بە هەستی نوکتە و زیرەکیی. ئەو کارەکتەرەی کە ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، بەڵام سەری سوڕما کاتێک فیلمەکە پێشکەش کرا ئەم جۆرە دیمەنەی سڕیەوە، بۆ ئەوەی «ڕووناکی» ئەو ئەستێرەیەی کە هاوکارە لە فیلمەکەدا نەکوژێتەوە.

Top