چوار پەنابەر لە کەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستدا

چوار پەنابەر لە کەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستدا

 

پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا ڕایگەیاند، دوای وەرگەڕانی بەلەمەک چوار پەنابەركە لەکاتی هەوڵدانبوون بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستداوە.

شەوی ڕابردوو بەلەمێکی دەوریەی هێزی دەریایی فەرەنسا ڕایگەیاند: کە پەنابەران لە کەناراوەکانی شاری «بۆلۆن سور مێر» لە باکووری ئەو وڵاتە بەرەو دەریا بەڕێكەوتوون.

پۆلیس ڕایگەیاند، 63 کەسی ناو بەلەمەکە ڕزگارکراون، بەڵام هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەو چوار پەنابەرە  كە "بێهۆش" بوون سەرکەوتوو نەبوو.

هەروەها هەلیکۆپتەرێک و کەشتییەکی ماسیگرتنیش لەم ئۆپەراسیۆنە ڕزگارکردنەدا بەشدار بوون.

ئیڤێت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕووداوەکەی بە " ترسناک" وەسف کرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top