ڕەنگی سپیی جلی بووك

ڕەنگی سپیی جلی بووك

 ئەگەر ئەمڕۆ لە ئاهەنگەكانی هاوسەرگیریدا جلی بووكێنیی سپی لەبەر بكرێت، ئەوا لە مۆدەی شاژنی بەریتانیا ڤیكتۆریایە كە ناساندویەتی. تا سەردەمی پێش شاژنە ڤیكتۆریا بووكەكان دەیانتوانی جلی بووكێنی بە هەر ڕەنگێك كە بیانەوێت لەبەر بكەن. لە ڕاستیدا ڕەنگە دڵخوازەكان سوورن كە هێمای بەخێوكردن و زۆرییە، شین ڕەنگی مەریەمی پاكیزە بوو، ڕەش باوترین ڕەنگ بوو كە بێ هاوژینەكان دەیانپۆشی، دوای ئەوەی شاژنە ڤیكتۆریا جلی بوكێنیی سپیی هەڵبژارد بۆ ڕۆژی هاوسەرگیرییەكەی، ڕەنگی سپی بووە جێی بایەخ و تا ئەمڕۆش وەك مۆدێل ماوەتەوە، شاژنە ڤیكتۆریا بە یەكێك لەو ژنانە دادەنرێت كە ڕێڕەوی ژیانیان گۆڕی!

 

 

Top