پلاتیپوسەكانی شێوە مراوی

پلاتیپوسەكانی شێوە مراوی

پلاتیپوسەكان شێوەیەكی جیاوازیان هەیە كە لە مراوی دەچین و پێیەكانی تۆڕیان هەیە و كلكێكی پان و تەختیان هەیە، بە شێوەیەكی گشتی درێژیی پلاتیپوسەكان لە دەوروبەری ٤٠-٦٠ سم (١٦-٢٤ ئینج) و كێشیان لە نێوان ١-٣ كیلۆگرامە (٢-٧ پاوەند). پلاتیپوسەكان لە ئوسترالیا لە مەودایەكدا دەژین كە لە ڕۆژئاوای ڤیكتۆریا تا نزیكەی باكووری كوكتاون لە كوینزلاند درێژ دەبێتەوە، واتە بەشێكی زۆری كەنارەكانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە داگیر دەكەن، هاوكات دەتوانرێت ئەو بوونەوەرانە لە تاسمانیا و دوورگەی كینگ بدۆزرێتەوە، هەروەها لە دوورگەی كەنگەر و كەپلاتیپوس لە سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠ لەلایەن مرۆڤەوە ناسێندرا. پلاتیپوسەكان مەلەوانێكی نایابن و كاتێكی زۆر لە ئاودا بەسەر دەبەن، بەڵام بە باشی ناتوانن لەسەر وشكانی بڕۆن، جەستەی پلاتیپوسەكان ڕێكخراوە و پەڕەكانیان دژە ئاوە، ئەمەش ڕێگەی پێ دەدات بە خێرایی لە ئاوە جووڵاوەكاندا مەلە بكەن، نزیكەی مەترێك لە چركەیەكدا دەبڕن ئەمەش دوو هێندە درێژی جەستەیەتی، بەڵام بەهۆی قاچە كورتەكانی و پێیە تۆڕدارەكانیەوە، زۆر بە نائاسایی لەسەر وشكانی دەڕوات ماوەی ژیانیان ٢٠ ساڵە.

 

Top